گۆڤاری
لا ئێكسپرێسی فڕه‌نسی له ڕاپۆرتێكدا هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات، كه ئه‌گه‌ری هه‌ڵگیرسانی جه‌نگ له كه‌نداو بووه‌ته بژارده‌یه‌كی واقیعی و ته‌نیا چركه‌ساتی ده‌ستپێكی ماوه تا فه‌رمانی هێرش و ته‌قه‌كردن ده‌ست پێ بكات، ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه كه دوای به‌رپابوونی جه‌نگه‌كه هه‌ر له ئێران نامێنێته‌وه، به‌ڵكوو ته‌واوی ناوچه‌كه داده‌پۆشێت.
له ڕاپۆرته‌كه هاتووه، دۆخێكی ناسه‌قامگیر و گرژ تا ئاستی چاوه‌ڕوانی ده‌ستپێكی ته‌قاندنی یه‌كه‌م گولـله له كه‌نداو دروست بووه و گرژییه‌كان گه‌یشتوونه‌ته لووتكه، به تایبه‌ت به‌هۆی هێرشكردنه سه‌ر دوو كه‌شتییه نه‌وتهه‌ڵگره‌كه له ڕۆژی 13 حوزه‌یران/یۆنیۆ كه به ته‌واوی وڵاتانی نیگه‌ران كرد و گرژییه‌كانی تا ئاستی هه‌ڵگیرساندنی گڵۆپی سه‌وزی جه‌نگ بردووه.
گه‌رووی هورمز كه ڕێڕه‌وێكی ده‌ریایی ستراتیجی و گرنگی بازرگانی جیهانه، هاتوچۆی كه‌شتییه بازرگانییه‌كان ئێسته له‌و ناوچه‌یه بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی به وریایی و هه‌ستیارییه‌وه مامه‌ڵه بكرێ كه ڕۆژانه 15 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت له‌و ڕێیه‌وه ڕه‌وانه‌ی بازاڕی نه‌وتی جیهان ده‌كرێ، كه ده‌كاته سێیه‌كی نه‌وتی به‌رهه‌مهێنراوی جیهان له ڕۆژێكدا، پێشتر و ئێسته‌یش هه‌ریه‌ك له سعوودیه و ئیمارات و ئێران له‌سه‌ر ئه‌و ڕێڕه‌وه ئاوییه كێشه‌ی گه‌وره‌یان هه‌بووه و ئێسته‌یش سه‌ره‌ڕای به‌رده‌وامی ئه‌و ناكۆكی و ململانێیانه‌ی ئه‌و وڵاتانه ئه‌مه‌ریكا و ڕۆژئاوایش هاتوونه‌ته ناو كێشه‌كه، به‌هۆی گه‌مارۆكانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر كۆماری ئیسلامی ئێران.
ئه‌و ڕێڕه‌وه ئاوییه ستراتیجییه ئێسته وه‌ك به‌رمیلێك بارووتی لێهاتووه و ته‌نیا ماوه‌ته‌وه گڕ بگرێ و پرووشكی به هه‌موو ناوچه‌كه بڵاو بكاته‌وه، به‌مشێوه‌یه به‌رده‌وامیدان به سیاسه‌تی گرژی و نه‌هاتنه سه‌ر مێزی دانوستاندن، وڵاتان به‌ره‌و جه‌نگێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌بات، كه ته‌واوی وڵاتانی ناوچه‌كه ده‌گرێته‌وه.
له به‌شێكی تری ڕاپۆرته‌كه‌ی گۆڤاره فڕه‌نسییه‌كه هاتووه، هێرشه‌كه‌ی 13ی حوزه‌یران /یۆنیۆ مانگێك دوای ئه‌وه دێ، كه هێرشكرایه سه‌ر چوار كه‌شتی تر له به‌نده‌ری فه‌جیره‌ی ئیمارات كه ئه‌میش به‌هه‌مانشێوه گرژی زۆری لێ كه‌وته‌وه و دۆخه‌كه‌ی به‌ره‌و ئاڵۆزی زیاتر برد، ئه‌مه‌ریكا و سعوودیه و وڵاتانی كه‌نداویش كۆماری ئیسلامی ئێران به ده‌ستهه‌بوون و ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشانه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن و تارانیش به توندی ئه‌مه ڕه‌ت ده‌كاته‌وه.
له به‌رانبه‌ردا هێزه نه‌یاره‌كانی ئێران هێما بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه تاران له ڕێی هێزه بریكاره‌كانی ئه‌و هێرشانه ئه‌نجام ده‌دات و به‌مشێوه‌یه ده‌یه‌وێ به ته‌واوی ناوچه‌كه بخاته گێژاوه‌وه و ئه‌و قسه‌یه‌ی بهێنێته‌دی كه پێشتر هه‌ڕه‌شه‌ی داخستنی گه‌رووی هورمزی كردبوو.
به ئامانجگرتنی كه‌شتییه نه‌وتییه ژاپۆنییه‌كه له كاتێكدا بوو كه شینزۆ ئابی سه‌رۆك وه‌زیرانی ژاپۆن له تاران بوو دیداری عه‌لی خامنه‌یی ڕێبه‌ری شۆڕشی ئیسلامی ئێران و حه‌سه‌ن رووحانی سه‌ركۆماری ئه‌و وڵاته‌ی كرد و هێشتا تارانی به‌ره‌و وڵاته‌كه‌ی جێ نه‌هێنابوو.
جیا له ئاوه‌كانی كه‌نداو، هاوكات میلیشیاكانی حووسی كه له یه‌مه‌ن دژی سعوودیه و ئیمارات له جه‌نگن به مووشه‌ك هێرشیان كرده سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی سعوودیه و جیا له‌وه‌یش به به‌رده‌وامی مووشه‌ك ئاراسته‌ی خاكی سعوودیه ده‌كه‌ن، بۆیه ئه‌گه‌ر به گه‌وره‌یی له وێنه‌ی ئێسته‌ی ناوچه‌كه بڕوانی به ڕوونی په‌ی به‌وه ده‌برێ، كه جه‌نگێكی خوێناوی و گه‌وره له ناوچه‌كه له سه‌روبه‌ندی هه‌ڵگیرساندایه.
له ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامی گه‌مارۆكان و به‌ره‌و دواوه بردنی زیاتری ئابووری ئێران، پێشبینی ده‌كرێ تاران له ڕێی حووسییه‌كان و هێزه بریكاره‌كانی تری له ناوچه‌كه ده‌ست به هه‌ڵمه‌تی گه‌وره‌تر بكات و بۆڕییه نه‌وتییه‌كانی سعوودیه و ئیمارات بكاته ئامانج، هاوكات له كه‌نداویش به‌رده‌وامی به‌و هێرشانه بۆ سه‌ر كه‌شتییه‌كان بدات و ماوه ماوه حاڵه‌تی له‌مشێوه‌یه دووباره بكاته‌وه، به‌مشێوه‌یه به‌ر له‌وه‌ی جه‌نگه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه ده‌ست پێ بكات، ناوچه‌كه پڕ ده‌بێ له هێرش و بۆردمان و ئاڵۆزی، ئه‌مانه‌یش هه‌وێنی هه‌ڵایسانی جه‌نگ ده‌بن له ناوچه‌كه و به هیچ شێوه‌یه‌ك پاشه‌كشه له‌و ڕووه‌وه به‌دی ناكرێت.
شاره‌زایان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه كۆماری ئیسلامی ئێران هاوشێوه‌ی هیچ یه‌كێك له وڵاتانی تری ناوچه‌كه نییه و وه‌ك مه‌كسیك نایه‌ته ژێرباری گه‌مارۆكانی واشنتن و به‌ربه‌ره‌كانی و ململانێ ده‌كا و خۆی به‌ده‌سته‌وه‌دا نادات، بۆ ئه‌مه‌یش به‌رنامه‌ی ڕوونی هه‌یه و ئه‌مه‌ریكایش به ئاسانی په‌ی به‌وه بردووه، كه تاران مه‌به‌ستییه‌تی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی واشنتن بكاته ئامانج.
له كۆتایی ڕاپۆرته‌كه ئه‌و گۆڤاره فڕه‌نسییه باسی له‌وه كردووه، كاتێك بازرگانی له گه‌رووی هورمز ڕوو له كه‌می ده‌كات، به‌هۆی مه‌ترسی هێرش بۆ سه‌ر كه‌شتییه‌كان، كۆمپانیا بازرگانییه‌كان كه‌شتییه‌كانیان ڕه‌وانه‌ی ناوچه‌كه ناكه‌ن، ئه‌وكاته ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی تریش ناچارن كه وه‌ڵام و هه‌ڵوێستیان هه‌بێ و به توندی دژی ئێران بوه‌ستنه‌وه، ئه‌مه‌یش سه‌ره‌تای ئاوازی ئه‌و جه‌نگه ده‌بێ، كه پێشبینی ده‌كرێ قوربانی یه‌كجار زۆری لێ بكه‌وێته‌وه.