سوپای ئه‌مه‌ریكا چه‌ندان وێنه‌ی هێزه‌كانی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێرانیان بڵاوكرده‌وه، كه خه‌ریكی چاندنی ته‌قه‌مه‌نین به لاته‌نیشی ئه‌و كه‌شتیانه‌ی كه له 13ی حوزه‌یران/یۆنیۆ له ده‌ریای عومان هێرشیان كرایه سه‌ر و ته‌قێنرانه‌وه.
فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی هێزه‌كانی
ئه‌مه‌ریكا له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كرد، ئه‌و وێنانه به‌ڵگه‌ی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ن و سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌ن كه ئێران و هێزه‌كانی تۆمه‌تبارن به هێڕشكردنه سه‌ر دوو كه‌شتییه‌كه‌ی ده‌ریای عومان، به ده‌نگ و ڤیدیۆ و زانیاری زیاتریش له‌به‌رده‌ستی ئه‌وان هه‌یه و هیچ گومانێك نه‌ماوه‌ته‌وه، له‌وه‌ی تاران ئه‌نجامده‌ری ئه‌و هێرشانه‌یه.
له یه‌كێك له وێنه‌كان ده‌ده‌كه‌وێ، كه 11 كه‌س له نێو به‌له‌مێكی سه‌ربازی كه چه‌كێكیشی به‌سه‌ره‌وه‌یه وه‌ستاون و دواتر وێنه‌كانی تر ئاماژه‌ی ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه به‌له‌مه‌كه هاوته‌ریبی كه‌شتییه زه‌به‌لاحه‌كان ده‌بێ و بۆمبی موگناتیسی به لاته‌نیشی كه‌شتییه‌كه ده‌به‌ستنه‌وه و پاشان ده‌گه‌ڕێنه‌وه و ناوچه‌كه جێ ده‌هێڵن.
ئه‌و وێنه و ڤیدیۆیانه به ته‌واوی له‌نده‌نیشی هێناوه‌ته سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه هێزه‌كانی پاسداران به‌رپرسن له هێرشكردنه سه‌ر دوو كه‌شتییه نه‌وتهه‌ڵگره‌كه‌ی ده‌ریای عومان، بۆیه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا جێرمی هنت پێشتر دووپاتی كرده‌وه، كه به‌شێوه‌یه‌كی نیمچه دڵنیا له‌و بڕوایه‌دان كه ئێران ئه‌نجامده‌ری هێڕشه‌كانه.