تۆڕی ئینستاگرام تایبه‌تمه‌ندییه‌كی تر و چه‌ند گۆڕانكارییه‌ك تاقی ده‌كاته‌وه، كه له‌و ڕێیه‌وه به‌كارهێنه‌رانی ئه‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه ده‌توانن باشتر ئه‌كاونته‌كانیان بپارێزن و له كاتی بوونی هه‌ر كێشه‌یه‌ك و هاككردنی ده‌توانن به چه‌ند تایبه‌تمه‌ندییه‌ك بیگه‌ڕێننه‌وه.
ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ئینستاگرام دوای ئه‌وه دێ، به‌شی زۆری هه‌وادارانی گله‌یی ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه پاش ئه‌وه‌یه ماوه‌یه‌كی زۆر خه‌ریكی تۆڕه‌كه‌ن، كه‌چی له‌ناكاو له ئه‌نجامی هێرشی هاككه‌رزانه‌وه، ئه‌كاونته‌كانیان داده‌خرێ و بوونی نامێنێت، ئه‌مه‌یش به ته‌واوی نیگه‌رانی كردوون.
تۆڕی
ئینستاگرام بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر ئه‌و كێشه‌یه و نه‌هێشتنی ئه‌و نیگه‌رانییه‌ی به‌كارهێنه‌رانی كه پێشبینی ده‌كرێ ببێت به هۆكارێك بۆ دووركه‌وتنه‌وه له‌م تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه بڕیاری دا چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشانه بكات.
تا ئێسته ورده‌كاری زیاتر له‌باره‌ی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه، به‌ڵام تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه له داهاتوویه‌كی نزیك ئینستاگرام ده‌ست به هه‌نگاوی به‌هێزكردنی لایه‌نی ته‌ناهی ده‌دات و به‌كارهێنه‌ران ده‌توانن ته‌نیا خۆیان ئه‌كاونته‌كانیان به‌كاربهێنن و به ته‌واوی پارێزراوی ده‌كه‌ن.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌به‌رده‌ستن، كه ئینستاگرام له‌گه‌ڵ ئامێری مۆبایله‌كه پێوه‌ست ده‌كرێ، به‌جۆرێك له هه‌ر مۆبایلێكی تر بكرێته‌وه، ئه‌وا ئاگاداری كه‌سی یه‌كه‌م ده‌كاته‌وه و كۆدێكی بۆ ڕه‌وانه ده‌كات، بێ ئه‌و كۆده هیچ كه‌س ناتوانێ له ئامێری تر ئینستاگرامه‌كانتان بكاته‌وه.