ئه‌مڕۆ جارێكى تر نرخى نه‌وت له بازاڕه‌كانى دنیا دابه‌زى، خاوى برێنت به 19 سه‌نت بۆ هه‌ر به‌رمیلێك دابه‌زى و خاوى تێكساسیش 17 سه‌نت.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى به‌شى ئابوورى رۆیته‌رز ئه‌مڕۆ سێشه‌م 18ى حوزه‌یران بڵاوى كردووه‌ته‌وه، نرخى نه‌وت له بازاڕه‌كانى دنیا روو له دابه‌زینه.
رۆیته‌رز دووپاتى كردووه‌ته‌وه ئه‌و نرخه‌ى بڵاوى كردووه‌ته‌وه له سه‌عات شه‌ش و 20خوله‌كى به‌یانى ئه‌مڕۆ به كاتى گرێنچ تۆمار كراوه.
له زانیارییه‌كان هاتووه، خاوى برێنت نرخى هه‌ر به‌رمیلێكى گه‌یشتووه‌ته 60 دۆلار و 75 سه‌نت، واته به بڕى 19 سه‌نت دابه‌زیوه. رۆیته‌رز ده‌ڵێ به هۆى مه‌ترسى له گه‌شه‌ى ئابوورى دنیا برێنت به رێژه‌ى % 1.7 نرخه‌كه‌ى دابه‌زیوه.
خاوى تێكساسى ئه‌مه‌ریكیش به هه‌مان شێوه‌ى برێنت دابه‌زیوه و نرخى به‌رمیلێك گه‌یشتووه‌ته 51.73 سه‌نت واته 17 سه‌نت كه‌م بووه‌ته‌وه، دابه‌زینه‌كه‌یشى ده‌كاته رێژه‌ى %1.1 نرخه‌كه‌ى.
له باره‌ى هۆكارى دابه‌زینه‌كه ئاژانسى رۆیته‌رز باسى له‌وه كردووه، چه‌ند هۆكارێك هه‌یه له‌وانه ئه‌و كێشه بازرگانییه‌ى له نێوان چین و ئه‌مه‌ریكا هه‌یه، هه‌روه‌ها هۆكارێكى تر ئه‌وه‌یه مه‌ترسى له‌سه‌ر گه‌شه‌ى ئابوورى دنیا هه‌یه.