شكستێكی تر ڕوو له ئابووریی توركیا ده‌كات و ئه‌مجاره ئاماره‌كان ئاماژه بۆ دابه‌زینی ڕێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی پیشه‌سازیی ئه‌و وڵاته ده‌كه‌ن له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م (18ی حوزه‌یران) په‌یمانگه‌ی ئاماری توركیا رشای گه‌یاند، به‌رهه‌می پیشه‌سازیی له وڵات‌دا له ڕێژه‌ی چاوه‌ڕوانكراو كه‌متر بووه‌ته‌وه و پێشبینی ئه‌وه‌مان نه‌ده‌كرد كه بگاته 4% له‌سه‌ر بناغه‌ی ساڵانه له مانگی ئایاردا.
ئه‌م دابه‌زینه‌ی ڕێژه‌ی به‌رهه‌می پیشه‌سازیی به‌رهه‌می توركیا، هه‌شت مانگه له‌سه‌ر یه‌ك به‌رده‌وامه و هه‌موو مانگێك به ڕێژه‌یه‌ك دێته خوار، به‌ڵام ئه‌م مانگه زیاتر له‌وه‌ی چاوه‌ڕێ ده‌كرا دابه‌زیوه، هۆكاره‌كه‌شی بۆ تێكچوونی پێوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و توركیا ده‌گه‌ڕێته‌وه كه چاوه‌ڕێ ده‌كرێ دوای گرێبه‌ستی دژه‌مووشه‌كی ئێس 400، واشنتن سزای ئه‌نقه‌ره بدات.
به‌پێی ڕاپرسییه‌ك كه ئاژانسی "ڕۆیته‌ر" ئاماده‌ی كردووه، چاوه‌ڕوان ده‌كرا ڕێژه‌ی دابه‌زینی به‌رهه‌می پیشه‌سازی له 2.5% كه‌متر نه‌بێ، هه‌ر بۆیه ئه‌و دابه‌زینه زۆره، بووه‌ته جێی ترس له شه‌قامی توركیادا.
په‌یمانگه‌ی ئاماری توركیا ڕای گه‌یاند، له مانگی نیسان ته‌نیا 1% ڕێژه‌ی به‌رهه‌می پیشه‌سازی دابه‌زیبوو، هه‌ر بۆیه ئه‌م ڕێژه‌یه‌ی ئێسته به هۆكاری ده‌ره‌وه‌ی ئابووری هه‌ژمار ده‌كه‌ن.