كۆمپانیای به‌ناوبانگی كیا له نوێترین به‌رهه‌مدا ئۆتۆمبێلی سۆڵی مۆدێل 2020 نمایش كرد، ئه‌و له‌و ئۆتۆمبێله‌دا ده‌بینرێت ئه‌وه‌یه كه به ته‌واوه‌تی دیزاینی گۆڕاوه و شێوه‌یه‌كی زۆر ناوازه‌ی بۆ دانراوه كه زۆر جیاوازه له به‌رهه‌مه‌كانی پێشووتری.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
caricos" بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له كیا سۆڵی 2020 ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، جیاواز له به‌رهه‌مه‌كانی پێشووتری كۆمپانیای كیا مۆدێلێكی نوێی له ئۆتۆمبێله‌كانی ئاشكرا كرد كه ئه‌ویش كیا سۆڵی 2020ه و ئه‌وه‌یشی گوتوه كه ئه‌م ئۆتۆمبێله ناوازه‌ترین دیزاینی تێدا به‌كارهێنراوه له‌گه‌ڵ هێزێكی زۆر كه پێشووتر هیچ مۆدێلێك نه‌یبووه.
كۆمپانیاكه زیاتر له‌باره‌ی ئه‌م ئۆتۆمبێله‌وه ڕوونكردنه‌وه ده‌دات و گوتویه‌تی، ئۆتۆمبێلی سۆڵی مۆدێل نوێ له‌ڕووی هێزه‌وه بزوێنه‌رێكی به‌هێزی بۆ دانراوه كه هێزه‌كه‌ی ده‌گاته 2.0 لیتر له‌گه‌ڵ هێزی 201 ئه‌سپ كه ئه‌مه‌یش رێی پێده‌دات به‌شێوه‌یه‌كی خێراتر و تۆكمه‌تر رێگابگرێت، هه‌روه‌ها له‌ڕووی دیزاینه‌وه گۆڕانكاری تێدا كراوه ئه‌مه‌یش وای كردووه نرخه‌كه‌ی بگاته 22 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
كیا یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی كۆریای باشوور كه بنكه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌م كۆمپانیایه ده‌كه‌وێته "سیئۆل"ی پایته‌خت، ئه‌م كۆمپانیایه له مانگی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی 1944 له‌سه‌ر ده‌ستی "هیۆنگ كیون، لی ڤیس چیارمان و هان وو پارك" دامه‌زراوه.