كۆمپانیای ئێڵ جی "LG" یه‌كێك له باشترین مۆبایله‌كانی خسته بازاڕه‌وه و له‌و به‌رهه‌مه‌یدا دیزاینێكی جیاوازی به‌كارهێناوه كه ئه‌م جۆره دیزاینه‌ی له مۆبایله‌كانی پێشووتریدا به‌كارنه‌هێنابوو، هه‌روه‌ها تایبه‌تمه‌ندی ناوازه‌شی بۆ زیاد كردووه ئه‌مه‌یش زیاتر سه‌رنجی خه‌ڵكی ڕاكێشاوه.
هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
gadgets" بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له نوێترین مۆبایل ده‌كات كه كۆمپانیای ئێڵ جی دروستی كردووه و ئاماژه‌ی پێ داوه، به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌شتی كۆمپانیای ئێڵ جی بۆ ناوه‌ڕاسته‌كانی ئه‌م مانگه نوێترین به‌رهه‌می به بازاڕه‌كانی دنیادا بڵاو كرده‌وه كه ئه‌ویش مۆبایلی "LG X6"ه به جوانترین دیزاین و باشترین كوالێتی و خێراترین سیسته‌م.
كۆمپانیاكه زیاتر له‌سه‌ر تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی مۆبایله‌كه‌ی ده‌ڵێ، ئێڵ جی ئێكس شه‌ش شاشه‌كه‌ی 6.26 ئینجه له‌گه‌ڵ ڕوونی Full HD كه 1080 به 2160 پیكسڵه، هه‌روه‌ها له ڕووی هێزیشه‌وه پرۆسێسه‌رێكی 1.8 گێگاهێرتزیان بۆ داناوه له‌گه‌ڵ ڕامی سێ گێگابایتی، جگه له‌وه‌یش سێ كامێرای ناوازه‌ی بۆ داناوه كه هه‌ریه‌كه‌یان لێنزی تایبه‌تیان هه‌یه و وێنه‌ی ناوازه ده‌گرن ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی مۆبایله‌كه خاوبوونه‌وه و جامبوونی نییه.
ئێڵ جی "LG" كورتكراوه‌ی Life's Good ه كه ساڵی 1958 دامه‌زراوه و یه‌كێكه له كۆمپانیاكانی بواری ته‌كنۆلۆجیا و به دووه‌م كۆمپانیای گه‌وره كۆریای باشوور داده‌نرێت له دوای كۆمپانیای سامسۆنگه‌وه، ده‌زگای سه‌ره‌كی ئه‌م كۆمپانیایه ده‌كه‌وێته پایته‌ختی كۆریای باشوور "سیۆل" و نزیكه‌ی 82 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری هه‌یه له 119 شوێنی جیاواز و مانگانه و ساڵانه به‌رهه‌می ناوازه و سه‌رسووڕهێنه‌ر ده‌خه‌نه بازاڕه‌كانه‌وه.