ئه‌و خانمانه‌ی به زه‌رده‌خه‌نه‌وه له فڕۆكه‌یه‌كی چینی پێشوازیت لێ ده‌كه‌ن، له كاتی نه‌خوازراودا، ده‌توانن هێنده‌ی سوپایه‌كی به‌هێز به‌رگری له فڕۆكه‌كه‌یان بكه‌ن و نه‌یه‌ڵن تووشی ڕووداوی هێرش و تیرۆر ببێته‌وه.
په‌یمانگه‌ی فێركاریی فڕۆكه‌وانی "Sichuan" به ته‌واوی فێری خانمانی كارمه‌ندی فڕۆكه ده‌كات چۆن زه‌رده‌خه‌نه به ڕووی گه‌شتیاراندا بكه‌ن و به شێوه‌یه‌كی ئه‌ته‌كێت و لایق به میوانان پێشوازییان بكه‌ن و داواكانیان جێبه‌جێ بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌مه ته‌واوی ئه‌و شتانه نییه كه فێری ده‌بن، به‌ڵكو ده‌بێ هونه‌ری سه‌ربازیش بزانن.
ئه‌و خانمانه، به چه‌ندان قۆناغی مه‌شقی سه‌ربازیی گراندا تێده‌په‌ڕن، ته‌نانه‌ت ده‌توانن جۆران چه‌ك تاقی بكه‌نه‌وه و هونه‌ری جه‌نگیش به ته‌واوی فێر ده‌بن.
له قوتابخانه‌كه‌دا به شێوه‌ی تیم وانه به 20 كچ ده‌ڵێنه‌وه تا به ته‌واوی ئاوێته‌ی یه‌ك ببن و هه‌ریه‌ك ئه‌ركی تایبه‌تی خۆی پێ ده‌سپێردرێ، دوای ئه‌وه‌ی له‌و قۆناغه كۆتای دێت، ئینجا وانه‌كانی زه‌رده‌خه‌نه به ڕووی گه‌شتیار ده‌خوێنن.