ئه‌ستێره‌ی ناوداری لبنانی "هه‌یفا وه‌هبی" نوێترین وێنه‌ی خۆی كه له یه‌كه‌م وێنه‌ی دوای باشتربوونی باری ته‌ندروستی ده‌ركه‌وتووه، كه به شوێن ماچێك به ڕوومه‌تییه‌وه ده‌ركه‌وته‌وه كه له نه‌خۆشخانه گرتوویه‌تی، تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌خۆیه‌وه سه‌رقاڵ ده‌كات.
هه‌یفا وه‌هبی له واڵی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام، له‌سه‌ر وێنهیهكانى نووسیویه‌تى، "دواجار كانوێلاكهیان له‌ده‌ست ده‌ركردم، به‌هۆی باشتربوونی باری تهندرووستیمهوه، نه‌خۆشخانه جێده‌هێڵم، ئەو ماچە، ماچی دایکمه و من سوپاسى ده‌كه‌م".
رۆژی پێنجی ئایاری ئه‌مساڵ، هه‌یفا وه‌هبی، بۆ هه‌وادارانی ڕاى گه‌یاند، كه نهێنی هۆكاری ده‌رنه‌كه‌وتنی له ماوه‌ی مانگی ڕه‌مه‌زان له هیچ درامایه‌ك یان چاوپێكه‌وتن یان هه‌ر ده‌ركه‌وتنێكی میدیایی، ئه‌وه‌یه كه ماوه‌ی زیاتر له مانگێكه نه‌خۆش كه‌وتووه و باری ته‌ندروستی تێكچووه.
ئه‌ستێره‌ی ناوداری لبنان و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست "هه‌یفا وه‌هبی"، به‌رده‌وام نوێترین وێنه‌كانی له واڵی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵاتی ئینستاگرام بڵاو ده‌كاته‌وه و ده‌بێته جێی سه‌رنجی هه‌وادارانی، سه‌رجه‌م ناوه‌نده هونه‌رییه‌كانی وڵاتانی عه‌ره‌بی وێنه‌كانیان بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.
هه‌یفا یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ی كه زۆر گرنگی ده‌دات به جوانی و شیكپۆشی له جله‌كانیدا، به‌هۆی سه‌رنجڕاكێشی له‌شولارییه‌وه، خاوه‌نی هه‌وادارێكی زۆره له هه‌موو جیهاندا، ئه‌و هونه‌رمه‌نده ماوه‌یه‌كه وازی له گۆرانیگوتن هێناوه و له میسڕ سه‌رقاڵی به‌شداریكردنه له فیلمی سینه‌مایی و دراماكاندا، كه گرێبه‌سته‌كانی گه‌یشتوونه‌ته دوو ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی جلێكی تایبه‌ته، به جلێكی وروژێنه‌ریش ناویان بردووه، چوونكه به‌شێكی زۆری جه‌سته‌ی دیاره.
هه‌یفا وه‌هبی له خانه‌واده‌یه‌كی ناوداری لبنان له‌دایك بووه، ته‌مه‌نی 41 ساڵه و یه‌كجار هاوسه‌رگیری كردووه له‌گه‌ڵ ملیاردێرێكی میسڕی، له ساڵی 2012 له هاوسه‌ره‌كه‌ی جیابووه‌ته‌وه و خاوه‌نی كچێكه به‌ناوی "زه‌ینه‌ب"، سه‌رمایه‌كه‌ی به 56 ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكایی مه‌زه‌نده ده‌كرێت، خاوه‌نی چه‌ندین ئه‌لبووم و كلیپه یه‌كێك بووه له پاڵێوراوان بۆ سه‌رنجڕاكێشترین خانمان له جیهاندا.