پێشانگای پاریسی ئاسمانی، یه‌كه‌م فڕۆكه‌ی كاره‌بای پێشكه‌وتووی خسته‌ڕوو كه ده‌توانێ له سه‌عاتێكدا 650 میل ببڕێ و نۆ كه‌س سه‌رنشینی فڕۆكه‌كه بن، پێشبینی ده‌كرێ، په‌ره به‌و فڕۆكه‌یه‌یش بدرێ تا له داهاتوودا ئه‌و فڕۆكه كاره‌باییانه به ئاسانی بۆ گه‌شته ئاسمانییه‌كان به‌كاربهێنرێن.
ئیڤیشن ئێركرافت كۆمپانیای به‌رهه‌مهێنه‌ری ئه‌و فڕۆكه نوێیه دووپاتی كرده‌وه، كه فڕۆكه‌كه ناوی "
ئه‌لیس"ه و به‌رهه‌می بیركردنه‌وه‌ی فڕه‌نسایه و به وردی ژینگه و ئه‌زموونی پێشوو بۆ دروستكردنی فڕۆكه‌ی پێشكه‌وتوو به‌هێز له دروستكردنی ڕه‌چاوكراوه.
پار ی‌و های سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیاكه گوتی، ئه‌بس به تێچوویه‌كی زۆر كه‌متر له فڕۆكه ئاسایییه‌كان كار ده‌كات و ده‌توانێ به خێراترین كات گه‌شتیاران بگه‌یه‌نێته ئه‌و شوێنانه‌ی گه‌شتی بۆ ده‌كه‌ن، وه‌ك هه‌نگاوی سه‌ره‌تا ئامانجمانه كه ڕێگا قه‌ره‌بالغه‌كانی گه‌شتی ئاسمانی له جه‌نجاڵی دوور بخه‌ینه‌وه، به تایبه‌ت نێوانی پاریس بۆ تۆلۆزی فڕه‌نسی، یان ئۆسلۆ بۆ توندهایم و نه‌رویج و سان هوزیه بۆ سان دیگۆی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا.
له میانه‌ی گه‌شته ئه‌زموونییه‌كان ئه‌و فڕۆكه‌یه به ته‌واوی سه‌ركه‌وتوو بووه و بڕیاره له ساڵی 2022 ئه‌و فڕۆكه‌یه بۆ سه‌رجه‌م وڵاتان و كۆمپانیا فڕۆكه‌وانییه‌كانی دنیا به‌رهه‌م بهێنین و پێیان بفرۆشینه‌وه، ئه‌وانه‌ی كه خواستی كڕینیان هه‌یه.