كۆی قه‌باره‌ی وه‌به‌رهێنان له سلێمانی سه‌رووی 16 ملیار دۆلاره
له نیوه‌ی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ مۆڵه‌ت به 10 پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان دراوه، تا ئێسته‌ش بۆ مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردن 100 پڕۆژه پێشكه‌ش كراون و ڕه‌زامه‌ندی سه‌ره‌تاییش به 30 پڕۆژه دراوه. عه‌زیز سه‌عید به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌به‌رهێنانی سلێمانی له دیمانه‌یه‌كدا بۆ "وشه" باسی له‌وه كرد، پلانیان هه‌یه تا كۆتایی ساڵی 2019 له نێوان 40 بۆ 50 مۆڵه‌تی كاركردن به پڕۆژه‌كان بده‌ن و كه‌رتی وه‌به‌رهێنان ببووژێننه‌وه. ئه‌و به پێویستی ده‌زانێ هه‌ندێك ده‌سه‌ڵاتیان پێ بدرێت تا كاره‌كان به‌خێرایی جێبه‌جێ بكرێن.
وه‌به‌رهێنان له سلێمانی به‌گشتی له چ دۆخێكدایه؟
دۆخی وه‌به‌رهێنان له سلێمانی زۆر باشه و به‌ره‌و ئاساییبوونه‌وه ده‌چێت، به‌تایبه‌ت له شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ به‌راورد به ساڵی 2018 زۆر باش بووه، به‌گشتیش له دوای ئه‌و ته‌نگژه داراییه كه هه‌موو كه‌رته‌كان و له ناویشیاندا كه‌رتی وه‌به‌رهێنانی گرته‌وه، ئێسته هه‌نگاو به‌ره‌و ئاساییبوونه‌وه ده‌نێین، ده‌خوازین له نیوه‌ی دووه‌می ئه‌مساڵ دۆخه‌كه زیاتر باش بێت و پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان به فراوانی ده‌ست پێ بكه‌نه‌وه.
به‌هۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان بۆ هه‌ولێر، گرفت بۆ پڕۆژه و مۆڵه‌تی پڕۆژه‌كان دروست بووه؟
ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌كانی وه‌به‌رهێنان له سلێمانی زیاتر بكرێت، گرفته‌كان كه‌م ده‌بنه‌وه و ڕۆتینیش نامێنێت، ده‌كرێ هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاتی پڕۆژه بدرێته‌وه به وه‌به‌رهێنان، بۆ نموونه ڕه‌زامه‌ندی سه‌ره‌تایی كه ئێسته ئه‌وه‌ش له دەستەی گشتی وەبەرهێنان ده‌كرێت، بدرێته‌وه به وه‌به‌رهێنانی سلێمانی، چونكه كاری سه‌ره‌تایی پڕۆژه‌كان و زانیارییه‌كان و هه‌ندێ له نووسراوه‌كان زیاتر وه‌به‌رهێنانی شاره‌كه زانیاری هه‌یه به‌و پێیه له سنووره‌كه‌یه، ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ئاساییانه‌مان پێ بدرێته‌وه بۆ خێرا ڕاییكردنی كاری هاووڵاتییان و پڕۆژه‌كان، كێشه نابێت ئه‌گه‌ر مۆڵه‌تی كۆتاییش له هه‌ولێر بێت.
بۆچی پێدانی مۆڵه‌تی پڕۆژه‌كان گه‌ڕێنرایه‌وه بۆ هه‌ولێر؟
ئه‌و كاته‌ی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان له‌لایه‌ن گۆڕانه‌وه وه‌رگیرا، به بڕیارێك پێدانی مۆڵه‌تیان له پارێزگاكان وه‌رگرته‌وه و گه‌ڕاندیانه‌وه بۆ دەستەی گشتی وەبەرهێنان، تا ئێسته‌ش هەر لە دەستەی گشتییەوە ئیشوكاری پڕۆژه‌كان و مۆڵه‌ت ده‌درێت به پڕۆژه‌كان له هه‌ر شارێك بێت.
سه‌رمایه‌داران تا چه‌ند ده‌ستیان به پڕۆژه‌كان و پڕۆژه‌ی نوێ كردووه؟
ئه‌وه‌ی ئێسته به‌دی ده‌كرێت، له ساڵی 2019 به‌تایبه‌ت سه‌رمایه‌داران به گوڕ و تینێكی تره‌وه ده‌ستیان به پڕۆژه‌كان كردووه و به‌شی زۆری پڕۆژه ڕاگیراوه‌كان كاریان تێدا ده‌كرێت و پڕۆژه‌ی نوێش ده‌ستی پێ كراوه، له ساڵی 2018 له سنووره‌كه وه‌به‌رهێنان زۆر كه‌م بووه به جۆرێك ته‌نیا هه‌شت پڕۆژه مۆڵه‌تی هه‌بووه، به‌ڵام له ساڵی 2019 تا ئێسته زیاتر له 10 پڕۆژه مۆڵه‌تیان پێ دراوه و بۆ ئه‌و شه‌ش مانگه‌ی كه ماوه هه‌وڵی ته‌واو ده‌ده‌ین زۆرترین پڕۆژه مۆڵه‌ت وه‌ربگیرێت.
له‌لایه‌ن وه‌به‌رهێنه‌ران و سه‌رمایه‌داران داوای پێدانی مۆڵه‌ت كراوه بۆ پڕۆژه؟
به‌ڵێ، ژماره‌یه‌كی زۆر پڕۆژه پێشكه‌ش كراون و چاوه‌ڕێی مۆڵه‌تن، ده‌مانه‌وێ له شه‌ش مانگی دووه‌می ئه‌مساڵ زۆرترین پڕۆژه مۆڵه‌تیان پێ بده‌ین، چونكه زیاتر له 100 پڕۆژه‌مان له به‌رده‌ستدایه بۆ ئیشكردن و ڕه‌زامه‌ندی سه‌ره‌تایی بۆ نزیكه‌ی 30 پڕۆژه دراوه بۆ كاركردن و جێبه‌جێكردن، ده‌مانه‌وێ له ته‌واوی ساڵه‌كه‌دا مۆڵه‌تی 50 پڕۆژه بده‌ین و كه‌رتی وه‌به‌رهێنان ببووژێنینه‌وه.
كێشه‌كانی به‌رده‌م وه‌به‌رهێنانی سلێمانی چین؟
كێشه‌ی ڕۆتینمان زۆره و پێوه‌سته به ده‌سه‌ڵاته‌كان، له هه‌موو وڵاتان ده‌بێت ئاسانكاری بۆ هه‌ر كه‌سێك بكرێت كه پڕۆژه‌ی هه‌بێت، به‌ڵام لێره به‌هۆی ڕۆتینه‌وه ئیشه‌كان قورس كراون، نه‌بوونی پلان هۆكارێكی تره، چونكه هیچ پلانێك نییه بۆ پارێزگاكان له لایه‌ن وه‌زاره‌تی پلاندانان، پێویست بوو وه‌زاره‌تی پلاندانان پلانی كاری هه‌بێت تا وه‌به‌رهێنانی شاره‌كان له‌سه‌ر ئه‌و پلانه مۆڵه‌ت بداته پڕۆژه‌كان.
ده‌گوترێت سه‌رمایه‌داران كاره‌كان و پڕۆژه‌كانیان بردووه‌ته ده‌ره‌وه‌ی سلێمانی؟
ئه‌و دۆخه‌ی كه له چوار ساڵی ڕابردوو دروست بوو، به‌شێكی كه‌م له سه‌رمایه‌دار و وه‌به‌رهێنه‌ران چوونه ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم و به‌تایبه‌ت له پارێزگاكانی تری عێراق كاریان كرد، هه‌ندێكیش بۆ وڵاتانی ده‌ره‌وه، به‌ڵام ئێسته به‌هۆی باشبوونی دۆخه‌كه‌وه گه‌ڕاونه‌ته‌وه و ده‌یانه‌وێ درێژه به‌كاره‌كانی خۆیان بده‌ن له سنووره‌كه و داوای مۆڵه‌تی پڕۆژه‌یان كردووه، پێمان وایه دوای پێكهێنانی حكوومه‌ت و پێدانه‌وه‌ی هه‌ندێ ده‌سه‌ڵاتی سه‌ره‌تایی به وه‌به‌رهێنانی شاره‌كان، دۆخی وه‌به‌رهێنان زۆر به‌ره‌وپێش ده‌چێت و خێراتر ده‌بێته‌وه.
پڕۆژه نیوه‌چڵه‌كان به كوێ گه‌یشتوون؟
ئه‌و پڕۆژه نیوه‌چڵانه له لایه‌ن وه‌به‌رهێنان یه‌كلا كرانه‌وه، ئه‌وه‌ی پڕۆژه‌كه‌ی نه‌كردووه له‌لایه‌ن وه‌به‌رهێنان له وه‌به‌رهێنه‌ره‌كه وه‌رگیراوه و به‌شێكیشیان ده‌ستیان به كاركردن كردووه‌ته‌وه، هه‌ر وه‌به‌رهێنه‌رێك پابه‌ند نه‌بووبێت، لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین.
وه‌به‌رهێنانی بیانی له ناوچه‌كه چۆنه؟
باشه به‌ڵام زۆریش نا، به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ پڕۆژه‌كانی تر كار ده‌كه‌ن، ژماره‌یه‌ك كۆمپانیای توركی و ئێرانی له سنووره‌كه داوایان پێشكه‌ش كردووه و پرۆپۆزه‌ڵیان هه‌یه، به‌ڵام پڕۆژه‌كه‌یان نه‌چووه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
كۆی سه‌رمایه‌ی وه‌به‌رهێنان ده‌گاته چه‌ند؟
كۆی ئه‌و سه‌رمایه‌ی كه له وه‌به‌رهێنانی سلێمانی كراوه زیاتر له 16 ملیار دۆلار ده‌بێت، به‌ڵام چوار ساڵی ڕابردوو كاریگه‌ری له‌سه‌ر سه‌رمایه‌كه كرد، به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌و دۆخه نه‌بووایه سلێمانی سه‌رمایه‌ی پێشكه‌وتوو ده‌بوو.
بڕیاره نوێیه‌كانی وه‌به‌رهێنان تا چه‌ند جێبه‌جێ ده‌كرێن، به‌تایبه‌ت خزمه‌تگوزارییه‌كانی ناو پڕۆژه‌كان؟
بڕیاره‌كان جێبه‌جێ ده‌كرێن، هه‌ر وه‌به‌رهێنێك پڕۆژه‌كان وه‌ك خۆی جێبه‌جێ نه‌كات، لێی وه‌رده‌گیرێته‌وه و پڕۆژه‌ش هه‌بووه هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه و لێی وه‌رگیراوه‌ته‌وه.
هیچ كۆمپانیایه‌كی بیانی هه‌بووه داوای زه‌وی بكات بۆ وه‌به‌رهێنان له سلێمانی؟
داوایان پێشكه‌ش كردووه بۆ وه‌به‌رهێنان، ژماره‌یه‌ك له كۆمپانیای ئێرانی پڕۆژه‌یان پێشكه‌ش كردووه بۆ كاركردن، ده‌بێت وه‌ك پڕۆژه‌كانی تر ده‌بێت مۆڵه‌تیان پێ بدرێت و پێدانی زه‌ویش بۆ كۆمپانیای ناوخۆ و بیانی وه‌ك یه‌كه و یاسای وه‌به‌رهێنان هه‌مان یاسایه بۆ بیانیش.
*"وەبەرهێنانی بیانی لە سلێمانی زۆر باش نییە"
وشه/ دیمانه- هۆشیار عه‌لی