هه‌موو ساڵێك له شاری هاربینی چین كه ژماره‌ی دانیشتووانی سێ ملیۆن كه‌سه، فێستیڤاڵێكی گه‌وره‌ی هونه‌ری به‌ڕێوه ده‌چێت. له‌و فێستیڤاڵه بانگهێشتی ناودارترین په‌یكه‌رسازه‌كان ده‌كرێت.
لانی كه‌م ١٠ هه‌زار هونه‌رمه‌ند له رووبه‌ری زه‌وییه‌ك به پانتایی ١٥٠ گۆڕه‌پانی تۆپی پێ، له ده‌وری یه‌كتر كۆ ده‌بنه‌وه و ده‌ست به دروستكردنی په‌یكه‌ره‌كان ده‌كه‌ن. په‌یكه‌ره‌كان له سه‌هۆڵ دروست ده‌كرێن و سێ مانگ ته‌مه‌نیان ده‌بێت و دوای به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رمی ده‌توێنه‌وه.
شاره‌كه كه‌وتووه‌ته باكوری رۆژهه‌ڵاتی چین و له‌وكاته‌ی ساڵدا سه‌رووی دوو هه‌زار په‌یكه‌ر ده‌خرێنه روو. یه‌كێك له‌و په‌یكه‌رانه په‌یكه‌ری بودایه و ته‌نانه‌ت ئه‌و پردانه‌ش كه له ده‌وری په‌یكه‌ران دروست ده‌كرین، له سه‌هۆڵ دروست كراون.
ئه‌وان ته‌نیا په‌یكه‌ری مرۆڤ دروست ناكه‌ن، به‌ڵكو باڵه‌خانه‌ش بنیات ده‌نێن. یه‌كێك له گرنگترین ئه‌و بینایانه‌ی له سه‌هۆڵ دروست ده‌كرێت، په‌رستگه‌ی مێژوویی "ئاسمان"ه كه كه‌وتووه‌ته پیكه‌نی پایته‌خت.
رووباری سۆنگ هووا كه به‌ناوه‌ندی شاره‌كه‌دا تێده‌په‌ڕێت له‌و وه‌رزه‌ی ساڵدا ده‌یبه‌ستێت و خه‌ڵك سه‌هۆڵه‌كان ده‌شكێنن و بۆ دروستكردنی په‌یكه‌ره‌كان سوودی لێ وه‌رده‌گرن. له رووباره‌كه به پانتایی زیاتر له یه‌ك مه‌تر ده‌بێته سه‌هۆڵ و ئاو به ژێره‌وه‌یدا تێده‌په‌ڕێت.