له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئه‌كادیمیای كوردی ئاشكرای كردووه، ئێواره كۆڕێك له‌باره‌ی ناسیۆنالیزمی كوردی بۆ دكتۆر ئازار میرخان ده‌گێڕێت.
به‌پێی ئه‌و ڕاگه‌یه‌ندراوه‌ی ئه‌كادیمیای كوردی كه وێنه‌یه‌كی بۆ "وشه" نێردراوه، سبه‌ی پێنجشه‌م 19ی حوزه‌یران له ته‌لاری مه‌لا مه‌حموودی بایه‌زیدی ناو باره‌گای ئه‌كادیمیای كوردی سه‌عات پێنجی ئێواره، دكتۆر ئازار حه‌سۆ میرخان كۆڕێك له‌باره‌ی (ناسیۆنالیزم: ڕوانگه‌یه‌كی كوردییانه) ساز ده‌كات.
ئه‌كادیمیای كوردی درێژه پێدراوی كۆڕی زانیاری كورده، حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان دایمه‌زراندووه و به‌پێی یاساكه‌ی چاوگێكی باڵایه له ھه‌موو شتێك كه پێوه‌ندی به زمانی كوردی و شێوه‌زاره‌كانی و پاراستن و دهوڵهمهندكردنییهوه ھه‌بێت به مه‌به‌ستی گه‌یشتن به زمانێكی یه‌كگرتووی فه‌رمی، باره‌گای سه‌ره‌كی ئه‌كادیمیا له شاری ھه‌ولێره، ئه‌كادیمیای كوردی پێكھاتووه له 15 ئه‌ندامی كارا و 11 ئه‌ندامی شكۆمه‌ند (فه‌خری) و 15 ئه‌ندامی یاریده‌ده‌ر.