ئێران ملیارێك و 600 ملیۆن دۆلاری لە بەریتانیا بردەوە

:: PM:12:26:19/06/2019 ‌

دوای 10 ساڵ لە سكاڵایەكی یاسایی نێوان بانكێكی ئێرانی و بەریتانیا، دواجار دۆسیەكە بەسترا و بڕیار درا بە بڕی ملیارێك و 600 ملیۆن دۆلار بانكێكی ئێرانی قەرەبوو بكرێتەوە.

وەزارەتی دارایی بەریتانیا لە ساڵی 2009 كۆمەڵێك سزای بەسەر بانكی "میلەت"ی ئێرانیدا سەپاند و رێی لەو بانكە گرت لە بەریتانیا درێژە بە پێوەندییە بازرگانییەكانی بدات. ئەوكات بانكەكە بەوە تۆمەتبار كرابوو یارمەتی دارایی پێشكەش بە بەرنامەی ئەتومیی ئێران كردووە.

بەگوێرەی "یۆرۆنیوز" بانكەكە دواجار سكاڵای بۆ دادگای باڵای بەریتانیا بەرز كردەوە و لە ساڵی 2013 دادگاكە سزاكانی سەر بانكەكەی هەڵوەشاندەوە. دواتر بانكی "میلەت" سكاڵایەكی تری كرد و داوای كرد بە بڕی چوار ملیار دۆلار قەرەبوو بكرێتەوە.

دوو لایەنی ئەم كێشەیە  بەر لەوەی دادگا بڕیار لەسەر دۆسیەكە بدات و لێكۆڵینەوە لە بڕی قەرەبووكردنەوەكە بكات، لەسەر بڕێكی دیاریكراو لە قەرەبووكردنەوەی بانكی ئێرانی رێككەوتن و وەزارەتی دارایی بەریتانیا رازی بوو ملیارێك و 600 ملیۆن دۆلار بە ئێران بدات.  



وشە - سلێمان تاشان