نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ڕای ده‌گه‌یه‌نێ، تا كۆتایی ساڵی 2018، زیاتر له 70 ملیۆن ئاواره له دنیادا تۆمار كراوه، ئه‌مه‌ش ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی نوێیه، ئه‌گه‌رچی هێشتا چاوه‌ڕێ ده‌كرێ له‌وه‌ش زیاتر بێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م (19ی حوزه‌یران) كۆمیسیۆنی په‌نابه‌رانی سه‌ر به ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، له ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی خۆیدا ڕای گه‌یاند، ژماره‌ی په‌نابه‌رانی تۆمار كراون له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو دنیا، تا كۆتایی ساڵی 2018 گه‌یشتووه‌ته 70 ملیۆن و 800 هه‌زار كه‌س، ئه‌مه‌ش ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی نوێ و مه‌ترسیداریشه.
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، خۆی چاوه‌ڕێ ده‌كرێ هێشتا له‌وه‌ش زیاتر بێت، چونكه ئه‌وانه‌ی له فه‌نزوێلا به‌هۆی دۆخی ناهه‌مواری سیاسی و ئابووریی وڵاته‌كه‌یانه‌وه به‌جێیان هێشتووه، زۆربه‌یان تۆمار نه‌كراون و ژماره‌ی ئه‌و ئاوارانه بۆ سه‌روو سێ ملیۆن كه‌س ده‌چێ.
كۆتایی ساڵی 2017، ژماره‌ی ئاواره‌كانی دنیا كه له شوێنی خۆیان هه‌ڵكه‌ندرابوون، 68 كیۆن و 500 هه‌زار كه‌س بوون، به‌ڵام به ماوه‌ی ساڵێژ به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردووه.
كۆمیسیۆنی ئاواره‌كان، هۆكاری ئه‌م زیادبوونه له نێوان ساڵی 2017 بۆ 2018، بۆ ئه‌و كێشمه‌شێكانه گه‌ڕانده‌وه كه له ئه‌سیوبیا، عێراق و فه‌نزوێلا ڕوویان له زیادبوون كردووه.