گه‌نجێكی كورد له به‌شی سكویریتیی فڕۆكه‌خانه‌ی نوێی ئیستانبووڵ، به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ستی به سووكایه‌تی و جیاوازیی ڕه‌گه‌زی ده‌كرد، خۆی كوشت.
ئیبراهیم لایك، ناوی ئه‌و گه‌نجه كورده‌یه كه له فڕۆكه‌خانه نوێیه‌كی ئیستانبووڵ كاری ده‌كرد، له‌سه‌ر به‌رزاییه‌كه‌وه بۆ ناو هۆڵی شوێنی پێشوازیی فڕۆكه‌خانه‌كه خۆی خسته خواره‌وه و مرد. ئه‌گه‌رچی ئه‌م ڕووداوه ڕۆژی دووشه‌م بووه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ چوارشه‌م (19ی حوزه‌یران) میدیاكانی توركیا به بایه‌خێكی زۆره‌وه بڵاویان كردووه‌ته‌وه.
پێش ئه‌وه‌ی خۆی بكوژێ، له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئینستاگرام، وێنه‌یه‌كی داناوه و له‌ژێری نووسیویه‌تی، ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كوردم، ده‌بێ ڕۆژانه سووكایه‌تیم پێ بكرێ، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له داهاتوودا ده‌یكه‌م، ڕه‌نگه زۆر شت بگۆڕێ.
به‌پێی زانیاریی ڕۆژنامه‌ی "ئه‌حواڵ"ی توركی، ئیبراهیم ویستبووی هاوسه‌رگیری بكات له‌گه‌ڵ كچێكی كورد، به‌ڵام ماڵی باوكی له‌به‌ر نه‌ته‌وه‌كه‌ی ئاماده نه‌بوون بیده‌نێ.