ساڵی 2016 به ساڵی سه‌ركه‌وتنی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌رامبه‌ر به رێكخراوی تیرۆریستی داعش داده‌نرێ، چونكه له‌و ساڵه‌دا پێشمه‌رگه له سنووری مووسڵه‌وه سه‌نگه‌ری شه‌ڕ له نێوان پێشمه‌رگه و داعش نه‌مان و ناوچه‌یه‌كی یه‌كجار فره‌وانی باشووری كوردستانیش له میانه‌ی كرده‌وه‌گه‌لی ڕزگاری مووسڵ له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه ڕزگار كران، هاوكات له 2016 هه‌ولێر وه‌ك وێستگه‌یه‌كی گرنگی نێوده‌وڵه‌تی فڕۆكه‌ی سه‌رۆك و سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیران و به‌رپرسانی وڵاتانی رۆژئاوا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌رده‌وام له ڕێگه‌دا بوون بۆ ئاسمانی هه‌ولێر تا له‌وێوه داببه‌زن و تاوتوێی شه‌ڕی تیرۆر و هه‌وڵه‌كانی له‌ناوبردنی داعش و به‌چاوی خۆیان سه‌یری ئازایه‌تی و نه‌به‌ردییه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بكه‌ن. به‌گوێره‌ی به‌دواداچوونه‌كان، تا ئێسته هیچ هه‌رێمێكی نێو چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تێكی تر وه‌ك هه‌رێمی كوردستان شاندی پایه‌به‌رزی دیپلۆماسی و فه‌رمی بۆ نه‌هاتووه، بۆیه زۆرێك له میدیاكانی دنیا و سیاسی و شرۆڤه‌كاران، باشووری كوردستان به ده‌وڵه‌تێك داده‌نێن كه ته‌نیا ڕاگه‌یاندنی ماوه.
به‌گوێره‌ی به‌دواداچوونێكی وردی "وشه"، جگه له دیداری كونسوڵ و به‌رپرسانی خوار پۆستی باڵوێز و شانده‌كانی تر، ته‌نیا له سه‌ره‌تای ساڵی 2016ه‌وه تا ئێسته حه‌وت سه‌رۆك و سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاتانی دنیا دیداریان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كردووه، به سه‌ردانی فه‌رمی 12 جێگری سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆك وه‌زیران سه‌ردانی هه‌ولێریان كردووه و پێوه‌ندییان له ڕێی ته‌له‌فۆنه‌وه به بارزانی كردووه.
هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا 23 وه‌زیر و 27 باڵوێز و شه‌ش نوێنه‌ری سه‌رۆك، به‌هه‌مان شێوه زۆرینه‌یان سه‌ردانی هه‌ولێریان كردووه یان له میانه‌ی سێ سه‌ردانه‌كه‌ی بارزانی بۆ وڵاتانی ده‌ره‌وه دیداریان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كردووه. به‌و پێیه 95 دیدار و پێوه‌ندی دیپلۆماسی له‌سه‌ر ئاستی سه‌رۆك تا باڵوێزی وڵاتان له نێوان هه‌رێمی كوردستان و 29 وڵاتی تری دنیا بوونی هه‌بووه، كه زۆرینه‌یان وڵاتی ئه‌وروپان و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكاش تۆپ لیستی پێوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كان بووه و زۆرترین چالاكیی دیپلۆماسی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان هه‌بووه، جگه‌له‌وه شاندێكی یه‌كێتیی ئه‌وروپا و دوو جار باڵوێزی یه‌كێتیی ئه‌وروپا له عێراق هاتوونه‌ته كوردستان و ڕێكخه‌ری گشتیی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی ئه‌وروپاش له میونشن له‌گه‌ڵ بارزانی كۆبووه‌ته‌وه. چوار جاریش نێرده‌ی تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق و سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆكی كۆمیسیاری باڵای په‌نابه‌رانی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به جیا و بان كی مونی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هاتوونه‌ته هه‌ولێر. كۆی گشتی ده‌كاته 111 دیدار و سه‌ردان و هاتنی شاندی بیانی له سه‌رۆك و سه‌رۆك وه‌زیران و جێگری سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیران و باڵوێزان هاتوونه‌ته كوردستان یان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان دیداریان ئه‌نجام داوه.
گرنگی پێگه‌ی هه‌ولێر بنه‌ماكانی سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی به وڵاتان شكاندووه
به‌گوێره‌ی بنه‌ما و ماده‌كانی یاسا و په‌یماننامه‌كانی یاسا و پێوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی، یه‌كێك له بنه‌ماكان، مامه‌ڵه‌كردنی هاوتایه له نێوان وڵاتاندا، به‌ڵام ئه‌مه له ساڵی 2016 و ساڵانی پێشوو بۆ هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن زۆرێك له وڵاتانه‌وه شكێنرا، هاوتابوونی شاند و پێگه و به‌رپرسیاریه‌تییه‌كان، له ڕووی ئه‌ته‌كێت و بنه‌ماكانی دیپلۆماسییه‌وه، بۆ نموونه سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاتێكی ئه‌وروپا ده‌بێ له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی حكوومه‌تی ناوه‌ندی كۆ ببێته‌وه، هه‌رێمێكی ناو وڵاتێكی وه‌ك ئه‌ڵمانیا یان به‌لجیكا بۆی هه‌یه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان له عێراق پێوه‌ندی بنیات بنێت، هه‌رێمی كوردستان له‌وه‌دا مامه‌ڵه‌یه‌كی ته‌واو جیای له‌گه‌ڵدا كراوه له‌لایه‌ن وڵاتانی زلهێزی دنیاوه، جێگری سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وام ڕاسته‌وخۆ و بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌غدا، پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، زۆربه‌ی ئه‌و شانده باڵا سیاسییانه‌ی دێنه عێراق، دوای به‌غدا هه‌ولێریش له به‌رنامه‌یاندایه، له كاتێكدا ئه‌مه له پرۆتۆكۆلی دیپلۆماسیدا ته‌نیا له حاڵه‌تێك ئه‌نجام ده‌درێ كه شوێن و پێگه‌ی ئه‌و هه‌رێم و ناوچه‌یه ته‌واو گرنگ و باڵا بێ، به‌و هۆیه‌وه وڵاتانی زلهێز و به‌رپرسانی وڵاتانی دنیا ئه‌و پرۆتۆكۆله ده‌شكێنن و دوای پایته‌ختی حكوومه‌تی ناوه‌ند، سه‌ردانی پایته‌ختی هه‌رێمه‌كان ده‌كه‌ن.
یه‌كێك له تیۆره‌كانی سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی و پێوه‌ندییه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی، تیۆری واقیعی سیاسییه كه ئه‌مه پشت ده‌به‌ستێ به پێگه و به‌رژه‌وه‌ندی و هێزی وڵاتان و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ واقیعه سه‌پاوه‌كان، زۆرجار ئه‌م تیۆره به تیۆری واقیعیش ناو ده‌برێ، به وردی ئه‌م تیۆره وڵاتانی زلهێز ناچار ده‌كات پێوه‌ندییه‌كی به‌هێز و پته‌و به ڕه‌چاوكردنی پێگه و هێزی ناوچه خاوه‌ن پێگه‌كان له‌گه‌ڵ قه‌واره سیاسییه‌كان بنیات بنێن.
هه‌رێمی كوردستان له‌و نێوه‌نده‌دا به به‌ڵگه و داتا و ئامار، هه‌ولێر بووه‌ته ناوه‌ندێكی گرنگی سیاسه‌ت و پێوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی و پرۆتۆكۆل و بنه‌ما دیپلۆماتییه‌كان به‌هۆی گرنگی و بایه‌خی زۆری پێگه‌ی پێشمه‌رگه و هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن وڵاتانی زلهێزه‌وه ده‌شكێنرێ و هه‌مووان په‌ره به پێوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ باشووری كوردستان ده‌ده‌ن.
ئه‌مه‌ریكا تۆپ لیستی پێوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێری گرتووه
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كه زلهێزترین وڵاتی دنیایه و كاریگه‌ری ته‌واوی به‌سه‌ر دنیاوه هه‌یه، له دوای هاتنی تیرۆریستان بۆ نزیك هه‌ولێر، باراك ئۆبامای سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له دره‌نگانی شه‌و كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی ساز كرد و ئاشكرای كرد، فڕۆكه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌ستیان به بۆردمانی تیرۆریستان له نزیك هه‌ولێر كردووه، به‌هاناوه‌هاتنی ئه‌مه‌ریكا له‌و ساته‌وه‌خته كه تیرۆریستان به چه‌كی پێشكه‌وتووی سوپای عێراق و هێزه‌وه به‌ره‌و هه‌ولێر ده‌هاتن، یه‌كێك بوو له گرنگترین سه‌ركه‌وتنه‌كانی دیپلۆماسیی هه‌رێمی كوردستان، چونكه داعش تا نزیك به‌غدا پێشڕه‌وی كرد و مووسڵ و ئه‌نبار و سه‌ڵاحه‌دین و به‌شی زۆری دیاله‌ی گرت، ئه‌مه‌ریكا هیچ له‌سه‌ر عێراق به ده‌نگه‌وه نه‌هات، به‌ڵام كاتێك داعش ڕووی له كوردستان و هه‌ولێر كرد، ئیتر لای ئه‌مه‌ریكا هێڵی سوور دیاری كرا و فڕۆكه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له مه‌خموور و گوێڕ له ئێواره‌ی نۆی ئاب/ئۆگستسی 2014 بۆردمانی تیرۆریستانیان كرد و دواتریش ئه‌مه‌ریكا له ڕووی چه‌ك و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی و مه‌شق و ڕاهێنان به پێشمه‌رگه و دابینكردنی پشتیوانی ئاسمانیی فڕۆكه جه‌نگییه‌كان بۆ هێرشه‌كانی پێشمه‌رگه به ئامانجی تێكشكاندنی تیرۆریستان به‌رده‌وام بوو و تا ئێسته‌ش به‌رده‌وامی هه‌یه.
زۆرترین دیدار و پێوه‌ندیی ته‌له‌فۆنی و هاتنی شاندی سیاسی و سه‌ربازی له ساڵی 2016 بۆ هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان، له‌لایه‌ن حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكاوه ئه‌نجام دراون، به‌جۆرێك هێنده‌ی جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا پێوه‌ندی به سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كردووه، نیو هێنده له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق گفتوگۆی نه‌كردووه، به‌گوێری به‌دواداچوونێكی "وشه" بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ئامار و داتاكان، له ساڵی 2016دا جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا جۆ بایدن جارێك سه‌ردانی هه‌ولێری كردووه و پێنج جاریش له ڕێی ته‌له‌فۆنه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گفتوگۆی كردووه، جارێكیش جێگری نوێی سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مه‌ریكا "مایك پێنس" له‌گه‌ل بارزانی پێوه‌ندی ته‌له‌فۆنی ئه‌نجام داوه.
هاوكات وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا ئاشتن كارته‌ر دوو جار له 2016 سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كردووه و سێ جاریش به ته‌له‌فۆن له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گفتوگۆی كردووه، باڵوێزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق سێ جار هاتووه‌ته هه‌ولێر و نۆ شاندی سه‌ربازی و سیاسی و دیپلۆماسیی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و فه‌رمانده باڵاكانی پێشمه‌رگه و وه‌زیرانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه دیداریان ساز كردووه، له‌لایه‌كی تره‌وه نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا باراك ئۆباما "برێت ماكگۆرك"، شه‌ش جار له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كۆ بووه‌ته‌وه، یه‌كێك له‌و دیدارانه له شاری میونشینی ئه‌ڵمانیا بووه.
یه‌كێكی تر له گرنگترین كاره‌كان له پێوه‌ندیی نێوان هه‌ولێر و واشنتن، ئه‌وه‌بوو رۆژی سێشه‌م 12 ته‌مووز/یۆلیۆ، له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان، پرۆتۆكۆلێكی لێكگه‌یشتنی سه‌ربازی له نێوان كه‌ریم شنگالی وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به وه‌كاله‌ت و بۆب رۆك جێگری وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا به سه‌رپه‌رشتی مه‌سعوود بارزانی واژوو كرا.
به‌گوێره‌ی ئه‌و ڕێككه‌وتنه، ئه‌مه‌ریكا زیاتر له 400 ملیۆن دۆلار كۆمه‌ك و هاوكاری پێشكه‌شی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌كات و به‌رده‌وامیش ده‌بێ له مه‌شق و ڕاهێنان به پێشمه‌رگه و ناردنی چه‌ك و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی و كۆمه‌كی مرۆیی و پشتیوانی ئاسمانی بۆ هه‌رێمی كوردستان، ئه‌م لێكگه‌یشتنه‌ی نێوان هه‌ولێر و واشنتن، ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی له میدیاكانی دنیا لێ كه‌وته‌وه و زۆرێك له به‌رپرسانی به‌غدا و شۆڤێنییه‌كان به توندی ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و ڕه‌خنه‌ی توندیان له حكوومه‌تی عێراق گرت به‌وه‌ی ڕێگه‌ی داوه بێ ئاگه‌داری ئه‌وان، ئه‌و لێكگه‌یشتنه له نێوان هه‌رێمی كوردستان و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا دروست ببێت.
به‌ریتانیا و فڕه‌نسا و ئه‌ڵمانیا بایه‌خی زۆر و سه‌ردانی گرنگ بۆ كوردستان
هه‌ریه‌ك له به‌ریتانیا و فڕه‌نسا و ئه‌ڵمانیا كه سێ وڵاتی زلهێزی دنیا و ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانن، له دوای هێرشی تیرۆریستان بۆ ناوچه‌كانی كوردستان، ڕاسته‌وخۆ هاتنه سه‌ر هێڵ و پشتیوانی سه‌ربازی و سیاسی و ئاسمانییان بۆ هه‌رێمی كوردستان دابین كردووه، له ساڵی 2016 وه‌زیری به‌رگری و ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا سه‌ردانی هه‌ولێریان كردووه و جارێكیش وه‌زیری ده‌ره‌وه و بارزانی له میونشنی ئه‌ڵمانیا كۆ بوونه‌ته‌وه. هاوكات بارزانی له پاریس له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فڕه‌نسا دیداری كردووه و وه‌زیری كاروباری په‌ره‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تی سه‌ردانی هه‌ولێری كردووه و وه‌زیری به‌رگریش له میونشن دیداری له‌گه‌ڵ بارزانی ساز كردووه و له پاریسیش كۆ بوونه‌ته‌وه. وه‌زیری به‌رگریی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی هه‌ولێر و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌ش له میونشن له‌گه‌ڵ بارزانی كۆ بووه‌ته‌وه، له‌سه‌ر ئاستی باڵوێز و شاندی ئه‌و وڵاتانه‌ش، باڵوێزی به‌ریتانیا له عێراق پێنج جار و دوو شاندی سه‌ربازی و دیپلۆماسیی باڵای به‌ریتانیاش سه‌ردانی هه‌ولێریان كردووه، سێ شاندی گرنگی فڕه‌نساش به فه‌رمی هاتوونه‌ته هه‌رێمی كوردستان و له هه‌ولێر له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كۆ بوونه‌ته‌وه. باڵوێزی ئه‌ڵمانیاش له عێراق جارێك سه‌ردانی هه‌ولێری كردووه.
هه‌ولێر بووه‌ته خاڵی ستراتیجی وڵاتانی ئه‌وروپا
له ساڵی 2016دا زۆرێك له به‌رپرسانی وڵاتانی ئه‌وروپا سه‌ردانی هه‌ولێریان كردووه و له ده‌ره‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان دیداریان ساز كردووه، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هۆڵه‌ندا، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی سویسڕا و باڵوێزی ئه‌و وڵاته له عێراق، له میونشنی ئه‌ڵمانیا بارزانی دیداری له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی مه‌كدۆنیا و كڕواتیا ساز كردووه و باڵوێزی كڕواتیاش سه‌ردانی هه‌ولێری كردووه، باڵوێزی ڤاتیكان، وه‌زیری به‌رگری و ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا، باڵوێز و شاندێكی باڵای ئیتاڵیا، سه‌رۆكی هه‌رێمی فلانده‌رزی به‌لجیكا و باڵوێزی نه‌مسا له ئوردن و عێراق، وه‌زیری به‌رگریی هه‌نگاریا و دوو جار سه‌ردانی باڵوێزی هه‌نگاریا له عێراق بۆ هه‌ولێر، باڵوێزی رۆمانیا، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی سوید، باڵوێزی چیك سه‌ردانی شاری هه‌ولێریان كردووه و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و به‌رپرسانی تری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆ بوونه‌ته‌وه.
پێوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و پایته‌خته‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
له نێو وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و هه‌رێمی كوردستان، به‌گوێره‌ی سه‌ردان و پێوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كان، زۆرترین پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ توركیا بووه له ساڵی 2016دا و وه‌زیری په‌ره‌پێدانی توركیا سه‌ردانی هه‌ولێری كرد و بارزانی له میونشن له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا كۆ بووه‌وه، هاوكات سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی توركیای كرد و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته كۆ بووه‌وه، له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامیی ئێران، وه‌زیری ئیتڵاعاتی ئێران سه‌ردانی هه‌ولێری كردووه و باڵوێزی ئێران له عێراقیش جارێك سه‌ردانی كوردستانی كرد و له میونشن بارزانی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران كۆ بووه‌وه. هاوكات دوو جار باڵوێزی سعوودیه له عێراق سه‌ردانی هه‌ولێر و پێنج شاندی ئیئتیلافی نیشتمانیی سووریا و سه‌رۆكی ئێسته و پێشووی له هه‌ولێر له‌گه‌ڵ بارزانی كۆ بوونه‌ته‌وه. باڵوێزی كوێت له عێراقیشدا گه‌یشتووه‌ته هه‌ولێر، له میانه‌ی سه‌ردانیشی بۆ ئیمارات، بارزانی له‌گه‌ڵ جێ‌نشین و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیمارات كۆ بووه‌ته‌وه. له میونشیشدا بارزانی دیداری له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی میسر هه‌بووه.
وڵاتانی تری دنیا و سه‌ردانی به‌رپرسانیان بۆ هه‌ولێر
باڵوێزی ڕووسیا و ژاپۆن و كه‌نه‌دا و وه‌زیری به‌رگریی كه‌نه‌دا و شاندێكی سه‌ربازی به سه‌رۆكایه‌تیی سوپاسالاری ئه‌و وڵاته، له‌گه‌ڵ شاندی باڵوێزخانه‌ی نیوزله‌ند و ئوسترالیا و كۆریای باشوور له عێراق یه‌ك له دوای یه‌ك له ماوه‌ی 12 مانگی ساڵی 2016، سه‌ردانی هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستانیان كردووه.
رێكخراو و یه‌كێتییه جیهانییه‌كان
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا و دوو جار سه‌ردانی باڵوێزی یه‌كێتیی ئه‌وروپا له عێراق و شاندێكی ئه‌و یه‌كێتییه، سه‌ردانی هه‌ولێریان كردووه و ڕێكخه‌ری گشتی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی ئه‌وروپاش له‌گه‌ڵ بارزانی دیداری ساز كردووه، هاوكات یه‌كێكی تر له سه‌ردانه گرنگه‌كان، هاتنی بان كی مون سكرتێری گشتیی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بوو بۆ هه‌رێمی كوردستان، چوار جاریش نێرده‌ی تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عێراق و سه‌رۆك و جێگری كۆمیسیاری باڵای په‌نابه‌رانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، هاتوونه‌ته هه‌ولێر. هاوكات ئه‌مینداری پێشووی كۆمكاری عه‌ره‌بیش سه‌ردانی بۆ هه‌ولێر ئه‌نجام داوه.
سه‌ردانی بارزانی بۆ وڵاتان
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مه‌سعوود بارزانی له میانه‌ی ساڵی 2016، چوار جار سه‌ردانی وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی كردووه و رۆژی 11 شوبات/فێبرایه‌ری 2016، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و ئه‌ڵمانیا به‌ڕێ كه‌وت و به‌شداری له كۆنفڕانسی میونشن بۆ ئاسایش كرد و له په‌راوێزی ئه‌و كۆنفڕانسه، له‌گه‌ڵ شای ئوردن و وه‌زیری به‌رگریی فڕه‌نسا و سه‌رۆك وه‌زیری لبنان و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا كۆ بووه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها رۆژی 23 ئاب/ئۆگستسی هه‌مان ساڵ، بارزانی گه‌یشته ئه‌نكه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیا و له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا و بیناڵی یڵدرم سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته ئیسماعیل قه‌هره‌مان كۆ بووه‌وه. له گه‌شتێكی تری‌دا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رۆژی حه‌وتی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ر، گه‌یشته پاریس و له‌گه‌ڵ فرانسوا هۆڵاند سه‌رۆكی فڕه‌نسا و جان ئێف لۆدریان وه‌زیری به‌رگریی ئه‌و وڵاته و سه‌رۆكی شاره‌وانیی پاریس و به‌رپرسانی تری حكوومه‌تی فڕه‌نسا كۆ بووه‌وه.
دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له پاریس له ڕێكه‌وتی 30 ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ر، بارزانی سه‌ردانی به‌غدای پایته‌ختی عێراقی كرد و له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی كۆ بووه‌وه، هه‌ردوولا تاوتوێی پرۆسه‌ی ڕزگاری مووسڵ و پێوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدایان كرد و شاندێكی پایه‌به‌رزی كوردستان یاوه‌ری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانیان ده‌كرد له‌و سه‌ردانه‌دا، سه‌ردانه‌كه‌ی بارزانی بۆ به‌غدا ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا و به شكێنه‌ری به‌سته‌ڵه‌كی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له قه‌ڵه‌م درا، به‌شێكیش له چاودێرانی سیاسی به تێكشكاندنی پلانی مالیكی بۆ ڕووخانی حكوومه‌ته‌كه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌ردانه‌كه هه‌ژمار ده‌كه‌ن.
دوا سه‌ردانی سیاسیی بارزانی له 2016دا، سه‌ردانی بوو بۆ ئیمارات له ڕێكه‌وتی 25 تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ر، له شاری ئه‌بوزه‌بی له‌گه‌ڵ شێخ محه‌مه‌د بن زاید ئال نه‌هیا جێنشینی ئیمارات و جێگری فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی ئیماراتی عه‌ره‌بی كۆ بووه‌وه.
هاوكات له سه‌ره‌تای ساڵی تازه‌وه و له دووی ئه‌م مانگه (كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2017) سه‌رۆكی فڕه‌نسا فڕانسوا هۆڵاند و جان ئێف لۆدریانی وه‌زیری به‌رگریی فڕه‌نسا، گه‌یشتنه هه‌ولێر و له ڕێوڕه‌سمێكی شكۆداردا له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه پێشوازی له هۆڵاند كرا و دواتر سه‌ردانی سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌یان له چیای زه‌رتكی میحوه‌ری خازر كرد، دواتریش كۆبوونه‌وه له نێوان هه‌ردوولا ئه‌نجام درا، میدیاكانی دنیا به بایه‌خی زۆره‌وه هاتنی سه‌رۆكی فڕه‌نسایان بۆ هه‌ولێر ڕووماڵ كرد و چالاكانی عێراقیش له‌باره‌ی هاتنی هۆڵاند بۆ هه‌ولێر و بۆ به‌غدا به‌راوردیان كرد و باسیان له نه‌زانی و كه‌مته‌رخه‌می حكوومه‌تی عێراق كرد له پێشوازی سه‌رۆكی فڕه‌نسا كه هیچ سه‌ركرده‌یه‌كی عێراقی له پێشوازیدا نه‌بووه، هه‌ولێریش به ئه‌ته‌كێتی ده‌وڵه‌تدارییه‌وه و به ڕێز و شكۆوه به پشتبه‌ستن به ئه‌ته‌كێتی دیپلۆماسی و پێوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه پێشوازی له سه‌رۆكی فڕه‌نسا ده‌كات.
بڕیاره پێنجشه‌می ئه‌م هه‌فته‌یه، بیناڵی یڵدرم سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا بگاته به‌غدا و دوای ته‌واوبوونی دیداره‌كانیشی له به‌غدا، سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌كات، هاتنی سه‌رۆكی فڕه‌نسا و سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا وه‌ك یه‌كه‌م چالاكییه دیپلۆماسی و پێوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، به خاڵیكی تری گرنگ داده‌نرێ كه هه‌ر له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه پێوه‌ندییه‌كانی كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌ره‌وه له بووژانه‌وه‌ی زیاتر ده‌بێ و له‌سه‌ر ئاستی به‌رزتر و باڵاتر وڵاتانی دنیا له هه‌ولێر داده‌به‌زن.
كرۆكی دیپلۆماسیی كوردستان: شه‌ڕی تیرۆر و هاوكاری پێشمه‌رگه و داهاتووی گه‌لی كوردستان
به خوێندنه‌وه و كۆكردنه‌وه‌ی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ته‌واوی ئه‌و به‌رپرسه باڵایانه‌ی وڵاتانی جیاجیای دنیا، كرۆك و ناوه‌ڕۆكی دیپلۆماسیی هه‌رێمی كوردستان له ساڵی 2016 خۆی له چه‌ند ته‌وه‌رێكدا ده‌بینێته‌وه كه گرنگترینیان ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن:
یه‌كه‌م: شه‌ڕی تیرۆر و دوورخستنه‌وه و له‌ناوبردنی تیرۆریستان و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر له ڕووی هزری و ئایدلۆژییه‌وه و هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری وڵاتانی دنیا له‌و ڕووه‌وه.
دووه‌م: دابینكردنی هاوكاری و پشتیوانی سه‌ربازی بۆ پێشمه‌رگه و ناردنی چه‌كی پێشكه‌وتوو بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان.
سێیه‌م: هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ی كوردستان وه‌ك هێزێكی گرنگ له نێو هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر بناسێنرێ و له‌و ڕووه‌وه به‌كرده‌یی كوردستان له‌لایه‌ن وڵاتانی نێو هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه هه‌ماهه‌نگی ته‌واوی له‌گه‌ڵ ده‌كرا و ده‌كرێ.
چواره‌م: كاركردن له ڕێی كه‌ناڵه‌كانی پێوه‌ندیكردنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی وڵاتانی دنیا كۆمه‌كی ئاواره‌كان له هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن، كه ژماره‌یان نزیكه‌ی دوو ملیۆن كه‌س ده‌بێ و دابینكردنی خۆراك و جلوبه‌رگ و شوێنی مانه‌وه و حه‌واندنه‌وه‌یان له توانای هه‌رێمی كوردستاندا نییه و پێویستی به هاوكاریی وڵاتان له‌و ڕووه‌وه هه‌یه.
پێنجه‌م: به‌شێك له هه‌وڵه دیپلۆماسییه‌كانی كورد بۆ باوه‌ڕهێنانی وڵاتان بوو بۆ یارمه‌تیدانی كوردستان له‌و ته‌نگژه دارایییه‌ی ڕووبه‌ڕووی بووه‌ته‌وه، به‌و هۆیه‌وه شاندێكی باڵای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و یه‌كێتیی ئه‌وروپا و وڵاتانی گرووپی حه‌وت و بانكی جیهانی، سه‌ردانی هه‌ولێریان كرد و له‌گه‌ڵ بارزانی تاوتوێی هاوكاری هه‌رێمی كوردستانیان كرد بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كانی ته‌نگژه‌كانی دارایی و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی.
شه‌شه‌م: داهاتووی كوردستان و ناوچه كوردستانییه‌كان دوای نه‌مانی داعش و هه‌وڵدان بۆ باوه‌ڕپێهێنانی وڵاتان تا له دوای نه‌مانی داعشیشدا هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری كوردستان بكه‌ن، هاوكات دووپاتكردنه‌وه له چاره‌سه‌ری سیاسیی ناوچه‌كان و داهاتووی مووسڵ و گفتوگۆكردن به ئاشكرا له‌گه‌ڵ وڵاتان و باسكردن له مافی چاره‌ی خۆنووسین و سه‌ربه‌خۆیی و تاوتوێكردنی ئه‌و پرسه له‌گه‌ڵ به‌غدا، سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌ن كه له ڕووی دیپلۆماسییه‌وه، باشووری كوردستان له باسكردنی مافی چاره‌ی خۆنووسین له میدیاكانه‌وه، هه‌نگاوی ناوه بۆ باسكردن له كۆبوونه‌وه فه‌رمییه‌كان له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانی باڵای وڵاتان.
حه‌وته‌م: دووپاتكردنه‌وه له‌وه‌ی كه هه‌رێمی كوردستان هیچ كات نابێت به سه‌رچاوه‌ی كێشه بۆ وڵاتان، به‌ڵكو هه‌میشه پێگه‌یه‌كی به‌هێز ده‌بێ بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كان بۆ سه‌ر وڵاتانی ناوچه‌كه و چه‌سپاندنی ئاشتی و سه‌قامگیری و لێبورده‌یی و فه‌رهه‌نگی پێكه‌وه‌ژیان له ناوخۆیی كوردستان و ناوچه‌كه، په‌یامی سه‌ره‌كیی كوردستان ده‌بێ و نابێته سه‌كۆیه‌ك بۆ تێكدانی ڕه‌وشی ئاسایش و ئارامی وڵاتانی دراوسێ و ناوچه‌كه.