هێشتا رێكخراوی ئۆپێك نەیتوانیوە لەسەر دەستنیشانكردنی رۆژێكی دیاریكراو بۆ كۆبوونەوەی داهاتووی خۆی رێك بكەوێت. ئەگەری زۆرە یەكەم یان دووەمی تەمووز بۆ كۆبوونەوەی رێكخراوەكە دەستنیشان بكرێت.
بەپێی دوایین پێشنیاری ئۆپێك دەبوو ئەندامانی ئەو رێكخراوە لە 25 و 26ی ئەم مانگە كۆ ببنەوە و دواتر لە پێشنیارێكی تردا باس لەوە كرا كۆبوونەوەكە بۆ 11 و 12ی مانگی تەمووز هەڵبگیرێت. ئەمانە تەنیا پێشنیار بوون و رێككەوتنی كۆتاییان لەسەر نەكرابوو.
ئێستە كە ڤەنزوێلا سەرۆكایەتی رێكخراوەكە دەكات، كاتێكی تری بۆ كۆبوونەوەكە دەستنیشان كردووە و نامەی بۆ ئەندامەكانی رێكخراوەكە ناردووە. بڕیارە وەزیری نەوتی ئێران و رووسیا لەم رۆژانە كۆ ببنەوە و پێشبینی دەكرێت لەو كۆبوونەوەیەدا بەروارێك بۆ كۆبوونەوەی ئۆپێك دەستنیشان بكرێت.
بەگوێرەی "
فارسنیوز" رووسیا خوازیاری ئەوەیە رێك لە سەرەتای مانگی تەمووز كۆبوونەوەی ئۆپێك بەڕێوە بچێت بۆ ئەوەی كێشە بۆ كۆبوونەوەی G20 لە ژاپۆن نەیەتە كایەوە.
گرنگترین بڕیاری ئۆپێك و چەند وڵاتێكی دەرەوەی ئەم رێكخراوە بریتی دەبێت لە درێژەدان بە سنوورداركردنی بەرهەمهێنانی نەوت یان هەڵوەشاندنەوەی، پێشبینی دەكرێت رێكخراوەكە دووبارە رێ لە زیاتر بەرهەمهێنانی نەوت بگرێت بۆ ئەوەی نرخەكە چیتر دانەبەزێت.