ژمارەیەك توێژەران ئاماژە دەكەن كە فاست فوود مادەیەكی تیادایە كە پێوەستە بە هەستیاری خۆراكەوە و ژمارەیەكی تریان دەڵێن ئاماژە دەكەن كە هەستیاری خۆراك پێوەستە بە كۆمەڵێك هۆكارەوە.
توێژینەوەیەكی نوێ ئاماژە دەكات كە حەزی خەڵك بۆ خۆراكی دروستكراو رەنگە هۆكارێك بێت بۆ زیادبوونی هەستیاری خۆراك لە ساڵانی دواییدا، بۆیە لەكاتی تێبینیكردنی كۆمەڵە منداڵێك تەمەنیان لە نێوان 6-12 ساڵ بێت لەوانەی هەستیاری خۆراكیان هەیە، بۆیان دەركەوت ئەوان ئاستێكی زیاتریان لە مادەیەك هەیە كە لە فاست فوودەوە هەیە بە بەراورد بەو منداڵانەی هەستیاری هەناسەیان هەبووە یان ئەوانەی هیچ جۆرە هەستیاریەكیان نەبوو.
شێوازی كاركردنی ئەو مادە وا لێك درایەوە كە بەیەكەوە لكانی گەردێكی شەكر لەگەڵ پرۆتین یان چەوری بەهۆی گەرمییەوە دروست دەبێت، كە ئەوە روو دەدات كاتێك قاشە گۆشتێك دەبرژێنیت یان قاشە پەتاتە دەخەیتە ناو رۆن بۆ سووركردنەوەی، بە واتایەكی تر ئەو پرۆسە بۆن و چێژێكی خۆش دەبەخشێت، بەڵام تەندروست نییە.
هاوكات بەم دواییە رۆژنامەی "دەیلی مێڵ"ی بەریتانی بڵاوی كردەوە كە زانایان بۆیان دەركەوتووە خواردنی چەند ژەمێكی وەك پیتزا و هەمبەرگەر و ڤینگەر و جپس، كە زۆرینەیان فاست فوودن، كێشی ئەو كەسانە زیاد دەكات كە بەدەست ماندووبوونی زۆرەوە دەناڵێنن، لەوكاتەی ئەو كاریگەرییەی نییە بۆ سەر كەسانی ئاسایی و تەندروست. بۆیە پێویستە كەسانی ماندوون چاودێری خۆراكیان بكەن.