ئیسرائیل ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕی بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری له كۆنگره‌ی به‌حرێن له پێناو گه‌شه‌پێدان بكات، كه بڕیاره له كۆتایی ئه‌م مانگه ببه‌سترێ و به یه‌كه‌م هه‌نگاوی جێبه‌جێكردنی گرێبه‌ستی سه‌ده ناوده‌برێت كه له نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل و وڵاتانی كه‌نداو به‌ستراوه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل "یسرایل كاتس" له‌میانه‌ی به‌شداری له كۆنگره‌ی ساڵانه‌ی ڕۆژانه‌ی "جۆرشه‌لیم پۆست"ی ئیسرائیلی گوتی، ئیسرائیل له كۆنگره‌ی مه‌نامه به‌شداری ده‌كات و هه‌ماهه‌نگییه‌كانیش خه‌ریكن به كۆتایی ده‌گه‌ن، بۆ به‌شداری ئێمه له‌و كۆنگره‌یه.
زیاتر گوتی، ئیسرائیل ڕووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه‌ی گه‌وره بووه‌ته‌وه، بۆیه ده‌مانه‌وێ له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌رفه‌ته هه‌ماهه‌نگ بین و بچینه پێشه‌وه، چونكه ئێمه ململانێی به‌رده‌واممان له‌گه‌ڵ ئێران و حزبوڵا و گرووپه تیرۆریستییه‌كانی ناوچه‌كه هه‌یه، بۆیه ده‌مانه‌وێ ورده ورده چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بكه‌ین.
ئه‌و هه‌ڵوێستی ئیسرائیل له كاتێكدایه پێنجشه‌می ڕابردوو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل له‌گه‌ڵ نێرده‌ی ئه‌مه‌ریكی بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست جیسۆن گرینبلات له نیویۆرك كۆبووه‌وه و باسیان له به‌شداری ئیسرائیل له كۆنگره‌ی مه‌نامه كرد.
له‌لایه‌كی تره‌وه ناوه‌نده‌كانی توێژینه‌وه باس له پلانی ئه‌مه‌ریكا و سه‌ره‌تای گرێبه‌ستی سه‌ده ده‌كه‌ن، كه به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌ندازیاری دووباره ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی نوێ داده‌ڕێژرێته‌وه، سه‌رجه‌م ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی له‌سه‌ر ناوچه‌كانی ئیسرائیلن بوونیان نامێنێت و ناوچه‌كه ده‌بێته ده‌روازه‌یه‌كی گرنگی بازرگانی جیهانی.
ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی سه‌ر به زانكۆی ته‌لئه‌بیب له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی داوه كه جه‌نه‌راڵ ئۆدی دیك ڕای گه‌یاندووه، پلانی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دۆناڵد تره‌مپ تایبه‌ته به یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كێ}ه سیاسییه‌كانی نێوان فه‌له‌ستین و ئیسرائیل و دواتریش دروستكردنی ناوچه‌یه‌كی ئابووری به‌هێز و پێشكه‌وتووی جیهان له ناوچه‌كه.
بڕیاره هه‌نگاوی یه‌كه‌می ئه‌و كۆنگره‌یه‌ی سه‌ره‌تای گرێبه‌ستی سه‌ده له ڕۆژانی 25 و 26ی ئه‌م مانگه حوزه‌یران/یۆنیۆ ئه‌نجام بدرێت، كۆنگره‌كه بۆ دوو ئامانجی سه‌ره‌كی كۆ ده‌بێته‌وه، كه یه‌كه‌میان پرسی ئابووری گه‌شه‌پێدانی ناوچه‌كه‌یه و دووه‌میشیان چاره‌سه‌ری كێشه سیاسییه‌كانی نێوان ئیسرائیل و ده‌سه‌ڵاتی فه‌ڵه‌ستینه، دووپاتیش له‌وه كراوه‌ته‌وه، كه هه‌مو پرسه هه‌ستیاره‌كان له كۆنگره‌كه باسیان لێوه ده‌كرێت.
له‌باره‌ی ورده‌كاری كۆنگره‌كه ئه‌و ناوه‌نده‌ی توێژینه‌وه‌ی ئیسرائیل نووسیویه‌تی، ئیسرائیل خه‌ریكی ئاماده‌كردنی هه‌ڵوێست و پێویستییه‌كانیه‌تی له‌و كۆنگره‌یه و ده‌یه‌وێ به واقیعی كار چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ فه‌ڵه‌ستین بكات و هه‌نگاو به هه‌نگاویش ئه‌مه بێته دی، به‌هۆی گرنگیدان به لایه‌نی ئابووری ئه‌و ناوچه‌كه كه ده‌بێته چاره‌سه‌ری كێشه‌ی خه‌ڵكه‌كه، جیا له‌وه‌یش بۆچوونه‌كانی خۆی بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی سنوور و ناوچه‌كان به ڕوونی دیاریی كردووه.
زیاتر گوتی، بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی كۆمه‌ڵگای نیشته‌جێبوونیان لێ دروستكراوه، فه‌ڵه‌ستینیه‌كان ناتوانن ئه‌و ئامانجه به‌ده‌ست بهێنن، چونكه حكوومه‌تی ئیسرائیل بیانووی ئه‌وه ده‌هێنێته‌وه، كه له ڕێی یاسای دروستكردنی كۆمه‌ڵگاكان ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی گرتووه‌ته به‌ر و ناتوانێ یاساكه بشكێنێت، كه نوێنه‌رانی په‌رله‌مان كه نوێنه‌رایه‌تی گه‌ل ده‌كه‌ن ده‌نگیان له‌سه‌ری داوه.
میدیاكان هێما بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه نه‌توانینی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی ئیسرائیل له‌لایه‌ن بنیامین نه‌تانیاهۆ له ته‌ك به‌شداری نه‌كردنی فه‌ڵه‌ستینییه‌كان له كۆنگره‌ی مه‌نامه، هۆكارێكی تره بۆ تێكچوونی كۆنگره‌كه و نه‌گه‌یشتن به ئامانجی یه‌كه‌م هه‌نگاوی گرێبه‌ستی سه‌ده، بۆیه هه‌مووان زۆر به هه‌ستیاری مامه‌ڵه ده‌كه‌ن و كۆشكی سپیش سووره له‌سه‌ر جێبه‌جێكردن و گه‌یشتن به بڕیاری هاوبه‌ش و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان.
تره‌مپ ئامانجییه‌تی هه‌نگاوی به‌هێز بهاوێژێ له چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و دۆسیه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ له هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن بیقۆزێته‌وه و بۆ سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر به‌رانبه‌ره‌كه‌ی سوودی لێ وه‌ربگرێ، بێگومان چاره‌سه‌ره‌كانیش ده‌كه‌ونه دوای خولی نوێی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مه‌ریكا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ته‌نیا له‌سه‌ر كاغه‌زیش بێ، تره‌مپ ده‌یه‌وێ هه‌ندێ خاڵ و ڕێككه‌وتن به هه‌ردوولا دروست بكات، تا له هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن سوودی لێ وه‌ربگرێت.
بۆ له‌به‌رچاوگرتنی دۆخی ئیسرائیل و نه‌تانیاهۆیش به‌هۆی پێكنه‌هێنانی حكوومه‌ت، كۆشكی سپی به‌نیازبووه سه‌ره‌تا به‌شی چاره‌سه‌ری سیاسی له كۆنگره‌ی مه‌نامه هه‌ڵبگرێ و بۆ كاتێكی تر دوای بخات، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی فه‌ڵه‌ستینییه‌كان سووربوون ئه‌مه‌ریكا ناچاربوو پرۆگرامی كێشه سیاسییه‌كانیش بخاته‌وه ناو به‌رنامه‌ی كۆنگره‌كه.
یه‌كێكی تر له‌و لێدوانانه‌ی له‌م دواییه له‌لایه‌ن جارید كۆشنه‌ری زاوا و ڕاوێژكاری كۆشكی سپییه‌وه درا، ئه‌وه بوو كه پلانی سه‌ده بۆ دروستكردنی دوو ده‌وڵه‌ت بۆ ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستین له ناوچه‌كه نییه، به‌ڵكوو دروستكردنی ناوچه‌یه‌كی بازرگانی هاوبه‌شی نێوان هه‌ردوولایه كه ببێته یه‌كێك له مه‌زنترین ناوچه بازرگانییه‌كانی دنیا، ئه‌و كاره‌ی تره‌مپیش به ته‌واوی پێچه‌وانه‌ی سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌كانی سیاسیه‌تی پێشووی ده‌ره‌وه‌ی 20 ساڵی ئه‌مه‌ریكایه، كه كاریان بۆ دروستكردنی دوو ده‌وڵه‌ت له ناوچه‌كه كردووه، بۆیه تره‌مپ 100% پێچه‌وانه‌ی سیاسه‌تی حكوومه‌ته‌كانی پێشووی
ئه‌مه‌ریكا هه‌نگاو ده‌نێت.