له ماوه‌ی ڕابردوو سامر سه‌بهانی وه‌زیری كاروباری كه‌نداوی شانشینی سعوودیه به یاوه‌ری شاندێكی ئه‌مه‌ریكی سه‌ردانی شاری دێرزووری باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریای كرد، كه ئێسته له ژێر ده‌ستی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات دایه و نهێنی و ئامانجی ئه‌و سه‌ردانه چی بوو؟ ئه‌مه بووه‌ته پرسیاری میدیاكان و زانیاری جۆراوجۆر له‌وباره‌وه ده‌خه‌نه‌ڕوو.
سه‌رچاوه‌یه‌كی سووری له هۆزی شمه‌ر ئاشكرای كرد، هاتنی سامر سه‌بهانی وه‌زیری كاروباری كه‌نداوی سعوودیه له‌سه‌ر داوای زۆرێك له سه‌رۆك هۆز و شێخی عه‌شیره‌ته عه‌ره‌بییه‌كان بووه، كه هاوشانی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات دژی چه‌كدارانی داعش خه‌باتیان كردووه و ئێسته پێگه و سه‌نگیان له ناوچه‌كه هه‌یه و به‌رده‌وامیش سعوودیه پشتیوانی كردوون له ڕێی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، سامر سه‌بهانی به هۆزه عه‌ره‌بییه‌كانی ناوچه‌كه‌ی ڕاگه‌یاندووه، كه به‌شداری له پرۆژه‌ی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات بكه‌ن و به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌و پرۆژه جیا مه‌بنه‌وه و دووپاتیشی له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه چوونه ناو پرۆژه‌كه به مانای ئه‌وه نایه‌ت كه پێكهاته‌ی كورد به‌سه‌ر هۆزه عه‌ره‌بییه‌كان زاڵ بن، به‌ڵكوو به‌یه‌كه‌وه ده‌توانن ناوچه‌كه به‌ڕێوه ببه‌ن و دوور له كێشه و ته‌نگژه و به ئارامی بژین.
وه‌زیره‌كه‌ی سعوودیه به هۆزه عه‌ره‌بییه‌كانی ڕاگه‌یاندووه، كه سعوودیه له ڕێی ئه‌مه‌ریكاوه پشتیوانی پرۆژه‌ی هێزه‌كانی سووریای دیموكراته و به‌لایه‌وه زۆر گرنگه كه هێزه‌كانی هۆزه عه‌ره‌بییه‌كان بچنه ناو ئه‌و پرۆژه‌یه‌وه، تا هاوكاری زیاتری ئه‌وان بكه‌ن، بۆیه داوای لێكردوون، كه دروستكردنی گرژی له‌گه‌ڵ هێزه كوردییه‌كانی ناو هه‌سه‌ده كۆتایی پێ بێنن، ئه‌مه‌یش دوای ئه‌وه دێ، له مانگی ڕابردوو چه‌ندان خۆپێشاندان و ناڕه‌زایی له‌لایه‌ن هۆزه عه‌ره‌بییه‌كان دژ به هه‌سه‌ده له ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی دێرزوور ئه‌نجام درا.
مزر حه‌ماد ئه‌سعه‌د گوته‌بێژ به ناوی ئه‌نجوومه‌نی باڵای هۆز و عه‌شیره‌ته‌كانی سووریا گوتی، سه‌ردانی سه‌بهان بۆ دێرزوور بۆ تاوتوێكردنی مه‌ترسییه‌كانی دۆخی ئێسته‌ی ناوچه‌كه و پرۆژه‌ی هاوبه‌شی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به كۆمه‌كی سعوودیه بۆ هه‌سه‌ده بوو، به وردی بۆیان ڕوون كردینه‌وه، كه بچینه ناو پرۆژه‌كه و كۆتایی به خۆپێشاندانه‌كان بهێنین.
هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كرد، وه‌زیری كاروباری كه‌نداوی سعوودیه پێی گوتین، كه قه‌سه‌ده هیچ كات دوژمنی ئێوه نییه و كوردیش به گشتی دوژمنی ئێوه نین، ئه‌و ڕووداوانه‌ی له ناوچه‌كه‌یش ڕوو ده‌ده‌ن له سووتاندنی ده‌غلودانی جووتیاران ده‌ستی ئه‌وانی له پشته‌وه نییه، به‌ڵكوو هێزی ڕژێم ده‌یانه‌وێ ئه‌م كارانه بره‌و پێ بده‌ن، تا ئێوه و كورده‌كان دژی یه‌كتر بخه‌نه جه‌نگه‌وه.
له به‌شێكی تری قسه‌كانی گوته‌بێژی هۆزه عه‌ره‌بییه‌كانی سووریا ڕوونی كرده‌وه، كه سه‌بهان به‌ڵێنی داوه قه‌ره‌بووی جووتیاران بكه‌نه‌وه، به‌ڵام له به‌رانبه‌ردا پێویسته هۆزه عه‌ره‌بییه‌كان بچنه ناو ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی ئه‌مه‌ریكاوه كه بریتییه له هێزه‌كانی سووریای دیموكرات. ئه‌نجوومه‌نی هۆزه عه‌ره‌بییه‌كانی سووریایش ئه‌و داوایه‌ی سه‌بهانیان قبووڵ كردووه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش هۆزه‌كان له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری هاوپه‌یمانان و هێزه‌كانی هه‌سه‌ده ده‌كه‌ونه گفتوگۆ بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی به گرژییه‌كان بهێنن و شوێن و پێگه بۆ هۆزه عه‌ره‌بییه‌كان له چوارچێوه‌ی هێزه‌كانی هه‌سه‌ده بكه‌نه‌وه.
له‌لایه‌كی تره‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك دووپاتی كرده‌وه، كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به هه‌ستیارییه‌وه له‌گه‌ڵ چوونی سه‌بهان بۆ ناوچه‌كه كردووه، چونكه به ڕوونی دركی به‌وه كردووه، كه هۆزانه جێی متمانه نین و پێشتریش چه‌ندان جار له‌گه‌ڵیان دانیشتوون و به‌ڵێنیان داوه بچنه ناو هه‌سه‌ده‌وه، به‌ڵام دواتر په‌شیمان بووه‌ته‌وه، بۆیه ڕێوشوێنی ته‌ناهی توندیان گرتووه‌ته‌به‌ر.
سه‌بهان خۆی كه‌سایه‌تییه‌كه وه‌ك نوێنه‌ری هۆزێكی گه‌وره‌ی سعوودیه ئه‌و پۆسته‌ی پێ دراوه، بۆیه باكگراوه‌نده عهشائیرییهكهی بووه هۆكارێكی گرنگ، تا به زوویی كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن و بگه‌ن به ڕێككه‌وتن.
چوونی ئه‌و وه‌زیره‌ی
سعوودیه بۆ ناوچه‌كانی باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا به ته‌واوی توركیای نیگه‌ران كردووه، چونكه جیا له ئه‌سه‌د زانیارییه‌كان هێما بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، میلیشیا و هێزه توندڕۆكانی سه‌ر به توركیایش ده‌ستیان له‌و گرژییه هه‌یه، كه له نێوان هه‌سه‌ده و هۆزه عه‌ره‌بییه‌كان دروست بووه، بۆیه سه‌رجه‌م ئه‌و زانیارییانه له‌لایه‌ن سهبهانهوه به هۆزه عه‌ره‌بییه‌كان دراوه و دڵنیاییان پێدراوه كه ئه‌و ئاگربه‌ردانه له ده‌غلودان به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌لایه‌ن هه‌سه‌ده‌وه ئه‌نجام نه‌دراوه.
بۆیه سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌زیری كاروباری كه‌نداوی سعوودیه وه‌ك جۆرێك له هۆشیاری و بێداركردنه‌وه‌ی هۆزه عه‌ره‌بییه‌كان داده‌نرێ، بۆ نه‌كه‌وتنه ناو ته‌ڵه‌ی ئه‌سه‌د و توركیا كه به وردی كار له‌سه‌ر تێكچوونی پێوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌سه‌ده و هۆزه عه‌ره‌بییه‌كانی ڕه‌قه و دێرزوور ده‌كه‌ن.
جێی باسه ئه‌و سه‌ردانه‌ی سه‌بهان به دووه‌م سه‌ردانی ئه‌و به‌رپرسه سعوودیه بۆ ناوچه‌كه داده‌نرێ، پێشتریش له مانگی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2017 سه‌ردانی شاری ڕه‌قه‌ی كرد.