گرتووخانه‌كانی عێراق پڕاوپڕن له به‌ندكراو و ڕۆژانه ڕێژه‌ی به‌ندكراوان زیاتر ده‌بێت و له ژوور و شوێنه‌كانی حه‌وانه‌وه و مانه‌وه‌ی به‌ندكراوان، به‌هۆی هاتنی وه‌رزی هاوین و به‌رزبوونی پله‌كانی گه‌رما، دۆخێكی ناله‌بار دروستبووه، بۆیه له ماوه‌ی ڕابردوو چه‌ند به‌ندكراوێك به‌هۆی گه‌رماوه گیانیان له ده‌ست داوه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو وه‌زاره‌تی دادی
عێراق ئاشكرای كرد‌و كه پلانی وردی هه‌یه بۆ په‌ره‌پێدان و فره‌وانكردنی به‌ندیخانه‌كانی وڵات، به‌ڵام مافپه‌روه‌ران و به‌رپرسان و كه‌سوكاری گیراوان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما و نه‌بوونی كاره‌با و خراپی جۆری ئه‌و خواردنه‌وه‌ی پێشكه‌شی گیراوان ده‌كرێ، به ته‌واوی به‌ندیییه‌كان به‌ره‌و مه‌رگ ڕه‌وانه ده‌كات.
به‌رپرسێكی عێراقی دووپاتی كرده‌وه، كاره‌ساتی زۆر گه‌وره له گرتووخانه‌كانی عێراق ڕوو ده‌ده‌ن، به تایبه‌ت گرتووخانه‌كانی "حوت و كازمییه، تاجی، حله، رومادی" پاش ئه‌وه‌ی چه‌ندان حاڵه‌تی گیان له‌ده‌ستدان له ماوه‌ی سێ هه‌فته‌ی ڕابردوو تۆمار كرا، كه هۆكاری ئه‌و مردنه كتوپڕه‌یش بۆ له كاركه‌وتنی گورچیله و جه‌ڵته‌ی دڵ و تێكچوونی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه و خنكان ده‌گه‌ڕێته‌وه، چونكه گه‌رما خه‌ریكه سه‌رجه‌م گیراوان له‌ناو ده‌بات و هیچ خزمه‌تگوزارییه‌كی پزیشیكیشیان نییه.