جۆرێكی نوێ پشیله به فه‌رمی له ڕووی زانستییه‌وه ناوێكی تری لێ‌نرا، به‌هۆی هاوبه‌شی زۆری له‌گه‌ڵ ڕێوێ، ناوه‌كه‌ی بۆ پشیله‌ی ڕێوێ گۆڕدرا، ئه‌مه‌یش دوای ئه‌وه دێ، كه چه‌ندان پشكنینی پزیشكی و تیشكی سۆنار و ورده‌كاری تر له‌لایه‌ن زانایانه‌وه بۆ ناسینی ئه‌و جۆره بوونه‌وه‌ره نوێیه ئه‌نجام درا.
ئه‌و جۆره پشیله‌یه بۆ یه‌كه‌مجاره له دوورگه‌ی كورسیكای ئیتاڵیا ده‌بینێڕێت، هه‌ركه بیبینێت، به ئاسانی ده‌توانی هه‌ست به‌وه بكه‌ین، كه به ته‌واوی جیاوازه له هه‌موو جۆره‌كانی تری پشیله.
ڕۆژنامه‌ی "
میترۆ"ی به‌ریتانی بڵاوی كرده‌وه، ئه‌و جۆره پشیله‌یه خاوه‌نی قه‌باره‌یه‌كی گه‌وره‌تره به به‌راورد له‌گه‌ڵ پشیله‌كانی تر، جیا له‌وه‌یش گوێچكه‌ی به ته‌واوی به‌رزه و له ده‌ره‌وه‌یه.
به گشتی درێژی ئه‌و پشیله‌یه ده‌گاته 90 سانتیمه‌تره و سمێڵی كورت و ددانی زۆر به‌هێز و تیژی هه‌یه، خاڵێكی جیاكه‌ره‌وه‌ی پشیله‌ی ڕێوێ كه پشیله‌ی كۆرسیكیشی پێ ده‌ڵێن، بوونی پنتێكی ڕه‌نگاوڕه‌نگه كه هاوشێوه‌ی ئه‌نگوستیله‌یه‌كه له سه‌ره‌وه‌ی پێیه‌كانی.
به‌رپرسی نووسینگه‌ی نیشتمانی بۆ گیانه‌وه‌رانی وشكایی بیر بیندیتی گوتی، ئه‌و پشیله‌یه زۆر ناوازه‌یه و تا ئێسته بوونی نه‌بووه و پێشبینی ده‌كرێ دنیا چاوه‌ڕوانییه‌كی زۆر له‌و پشیله‌یه بكات.