ڤان كۆخ كه شێوه‌كارێكی گه‌وره‌ی دنیایه و تا ئێسته‌یش به‌های تابلۆكانی ئه‌و هونه‌رمه‌نده خۆیان له چه‌ندان ملیۆن دۆلار ده‌ده‌ن. له ساڵی 1890 خۆی كوشتووه و ئێسته ئه‌و ده‌مانچه‌یه دێته فرۆشتن كه ئه‌و بۆ خۆكوژییه‌كه‌ی به‌كاری هێناوه.
ئاژانسی "
رۆیته‌رز" هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی داوه، له زیادكردنێكدا له فڕه‌نسا و له پاریس، ئه‌و ده‌مانچه‌یه بۆ فرۆشتن نمایش كرا كه ڤان كۆخ خۆی پێ كوشتبوو. فرۆشی ده‌مانچه‌كه گه‌یشته 130 هه‌زار یۆرۆ كه ده‌كاته 145 هه‌زار و 700 دۆلار.
پێگه‌كه زیاتر روونی كردووه‌ته‌وه كه ده‌مانچه‌كه جۆری "لۆفۆشۆ"یه، زۆر كۆن بووه و داری ده‌سكه‌كه‌ی نه‌ماوه. كه‌سێكی نه‌ناسراو له‌ڕێی ته‌له‌فۆنه‌وه ده‌مانچه‌كه‌ی كڕیوه و زۆرترین نرخی پێ داوه بێ ئه‌وه‌ی ناوی خۆی بۆ راگه‌یاندنه‌كان ئاشكرا بكات.
زۆرینه‌ی پسپۆڕانی ئه‌و بواره پێیان وایه ڤان كۆخ كه ته‌مه‌نی گه‌یشتبووه 37 ساڵ، به‌رله خۆكوشتنه‌كه‌ی دۆخی ده‌روونی باش نه‌بووه. له خۆكوژییه‌كه‌ی فیشه‌كێكی به‌و ده‌مانچه‌یه له سنگی خۆی داوه.
ڤان كوخ كه شێوه‌كارێكی هۆڵه‌ندییه، له ساڵی 1853 له دایك بووه و له 1890 كۆچی دوایی كردووه. له‌رووی هونه‌رییه‌وه سه‌ره‌تا وه‌ك كلاسیك ده‌ركه‌وت و دواتر وه‌ك ئه‌ستێره‌یه‌كی ستایلی ئینتیباعی ناسرایه‌وه كه شێوه‌كارێكی هاوچه‌رخ بووه. له ناوه‌ندی هونه‌ریدا به‌وه ده‌ناسرێته‌وه كه بۆ ره‌زامه‌ندیی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی، گوێی راستی خۆی بڕیوه و وه‌ك دیاری بۆی بردووه. خاوه‌نی ده‌یان تابلۆی زۆر به به‌هایه كه نرخی زۆربه‌ی تابلۆكانی ده‌گه‌نه زیاتر له 200 ملیۆن دۆلار. تا ئێسته زیاتر له 10 ئه‌لبووم (كوراسه) بۆ تابلۆكانی دروست كراون.