به‌رپرسێكی باڵای وه‌زاره‌تی نه‌وتی ئێرانی له كاتێكدا ده‌یویست له‌گه‌ڵ 25 ملیۆن دۆلار هه‌ڵبێت، هێزه ته‌ناهییه‌كان ده‌یگرن و ڕاده‌ستی دادگه‌ی ده‌كه‌ن.
ئاژانسی "ته‌نسیم"ی ئێرانیی نزیك له سوپای پاسداران بڵاوی كرده‌وه، به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری دارایی له وه‌زاره‌تی نه‌وت (به‌بێ ناوهێنان) له‌لایه‌ن هێزه ته‌ناهییه‌كانه‌وه ده‌گیرێ، دوای ئه‌وه‌ی ئاشكرابوو ویستوویه‌تی له‌گه‌ڵ 25 ملیۆن دۆلار به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات هه‌ڵبێت.
پاره‌كه له ڕێی گواستنه‌وه حه‌واڵه پێكردن بۆ نووسینگه‌یه‌كی دراوی لۆكاڵی گواستووه‌ته‌وه، پێش ئه‌وه‌ی قۆناغی دووه‌م جێبه‌جێ ببێت كه ناردنێتی بۆ بانكێكی ده‌ره‌وه‌ی وڵات، گیراوه و كاره‌كه له‌گه‌ڵ ئه‌و شوێنی حه‌واڵه‌یه جێبه‌جێ كراوه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌تی نه‌وتی ئێران له یه‌كێك له فڕۆكه‌خانه‌كان، پێش چه‌ند خوله‌كێك له فڕینی فڕۆكه‌كه‌ی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، دوێنێ چوارشه‌م گیراوه و دواتریش ڕاسته‌وخۆ خاوه‌نی نووسینگه‌ی حهواڵهكهش ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامه ئێرانییه‌كان، وه‌زاره‌تی نه‌وتی ئه‌و وڵاته یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین مۆڵگه‌ی گه‌نده‌ڵی و ساڵانه چه‌ندان دۆسییه‌ی له‌و جۆره ئاشكرا ده‌بێ. مانگی دیسێمبه‌ری ڕابردوو، ڕژێمی كۆماری ئیسلامی كه‌سێكیان به‌ناوی حه‌مید ڕه‌زا باقری له سێداره دا، تۆمه‌تبار بووه به گواستنه‌وه‌ی پاره‌ی نه‌وت بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات.