ره‌نگه وێنه‌ى ئه‌و پیاوه پیره‌ى ره‌نگى جله‌كانى له ئاڵاى ئه‌مه‌ریكا ده‌چێ، به‌رچاوى هه‌موومان كه‌وتبێ. ئه‌م وێنه‌یه ته‌نیا كاركاتێرێك نییه، به‌ڵكو به‌فه‌رمى سیمبولى ئه‌مه‌ریكایه. كاره‌كته‌رێكى خه‌یاڵیش نییه به‌ڵكو مێژوویه‌كى خۆى هه‌یه و ئه‌و پیاوه به‌ڕاستى له سه‌ده‌ى نۆزده‌م ژیاوه، به‌ڵام چ شتێك واى له‌و كردووه، ببێته به سیمبول و هێماى ئه‌مه‌ریكییه‌كان، ئه‌مه‌یان به‌سه‌رهاتێكى خۆى هه‌یه.
مام سام یان به ئینگلیزییه‌كه‌ى ئه‌نكڵ سام "uncle sam" هێما و نازناوێكى میلییه بۆ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا، ئه‌و پیاوه كه له وێنه‌كان ده‌رده‌كه‌وێ پیاوێكى پیرى ریش سپییه و كڵاوێكى درێژى ئه‌ستێره‌دار و چاكه‌تێكى شیر و پانتۆڵێكى خه‌ت خه‌تى سپى و سوورى له‌به‌ره. ته‌واوى ئه‌و جلانه‌ى پۆشیویه‌تى له ئاڵاى ئه‌مه‌ریكا نزیكه.
به‌گوێره‌ى راپۆرتێك كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 20ى حوزه‌یران له ماڵپه‌ڕى
كه‌ناڵى عه‌ره‌بییه بڵاو كراوه‌ته‌وه، وێنه‌ى ئه‌م پیاوه سه‌ره‌تا له بنه‌ڕه‌تدا له كاره‌كته‌ر جۆنانسانى برا "(Brother Jonathan " وه‌رگیراوه كه له مێژووى ئه‌مه‌ریكا دروشم و هێماى ئه‌مه‌ریكه‌كانى ناوچه‌ى نیوئینگلاند بوو.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مام سام بوونى راسته‌قینه‌ى هه‌بووه، به‌گوێره‌ى زۆربه‌ى قسه‌كان، سه‌ره‌تاى ده‌ركه‌وتنى ناوى سام بۆ سه‌روبه‌ندى جه‌نگى ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا ده‌گه‌ڕێته‌وه له ساڵى 1812دا. ئه‌و پیاوه كه بازرگان و گوشتفرۆش بووه ناوى سامۆیل ویلسنه Samuel Wilson له شارى ترۆى Troy له ویلایه‌ته نیویۆرك دانیشتووه.
له‌كاتى به‌ڕێوه‌چوونى جه‌نگ سام وه‌ك هاوكارییه‌ك بۆ هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا به‌رمیلى پڕ له گۆشتى مانگاى بۆ سه‌ربازه ئه‌مه‌ریكییه‌كان ناردووه، نیشانه‌ى دوو پیتى u و s له‌سه‌ر نووسیوه، ئه‌مه‌یش وه‌ك كورتكراوه‌ى United States ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا، بۆ ئه‌وه‌ى بۆ سه‌ربازه‌كانى دووپات بكاته‌وه ئه‌م گۆشته له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه به‌رهه‌م هاتووه.
كه‌چى بۆ خۆشى و بۆ ئاماژه‌كردن به ناوى سام سه‌ربازه‌كان نووسینى دوو پیتى U.S وا لێك ده‌ده‌نه‌وه گوایه كورتكراوه‌ى uncle sam واته "مام سام". له‌و كاته‌وه نازناوى "ئه‌نكڵ" به‌ناوى سامه‌وه لكاوه و دواتریش رۆژنامه‌كان باسى لێوه ده‌كه‌ن و ده‌بێت به سیمبولى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا.
بۆ یه‌كه‌مجار ئه‌و به‌سه‌رهاته له ساڵى 1830 له رۆژنامه‌یه‌كى ئه‌مه‌ریكى به ناوى " the New York Gazette" بڵاو كرایه‌وه، ئه‌م رۆژنامه‌یه رووداوى به‌رمیله گۆشته‌كانى مام سام بڵاو ده‌كاته‌وه.
دواتریش كاریكاتێریستان هه‌ڵسان به دروستكردنى چه‌ندان وێنه بۆ پڕوپاگه‌نده بۆ ناوى مام سام، ئه‌مه‌یش له نێوان ساڵانى 1830 تا 1961 بوو، ئه‌وان له كاره‌كانیان هه‌ر دوو كاره‌كته‌رى جۆناسان و سامیان به‌كار ده‌هێنا وه‌ك سیمبولێك بۆ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا.
ئینجا هه‌ر دوو كاریكاتێرستى به‌ریتانیا به ناوى جۆن لیش و جۆن تینیل كه بۆ گۆڤارى بانش كاریان ده‌كرد، رۆڵێكى گرنگیان هه‌بوو له كێشانه‌ى ئه‌و وێنه‌یه‌ى ئێسته به ناوى سام بڵاو كراوه‌ته‌وه، ئه‌وان وێنه‌ى پیاوێكى پیر و لاوازیان كێشا كه ریشێكى سپى هه‌یه و كڵاوێكى درێژى له‌سه‌ره.
له ساڵانى حه‌فتاكانى سه‌ده‌ى نۆزده‌م، تۆماس ناست كه كاریكاتێریستێكى ئه‌مه‌ریكى به‌ره‌گه‌ز ئه‌ڵمانییه و پێشتر كارى له‌سه‌ر وێنه‌ى بابانۆیل كردووه، وێنه‌ى سامى به‌و شێوه‌یه‌ى ئێسته كێشا، هه‌ر ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌یش بوو وێنه‌ى فیلى كرده هێماى پارتى كۆمارى ئه‌مه‌ریكا.
كاتێك له‌سه‌ر ئاستى جه‌ماوه‌رى به‌سه‌رهاتى سام رۆژ له دواى رۆژ زیاتر ده‌ناسرا، له‌سه‌ر ئاستى هونه‌ریش هونه‌رمه‌ندان كارى زیاتریان له‌سه‌ر وێنه‌ى سام ده‌كرد، له‌وانه جیمس فلاگ، وێنه‌ى سام كێشه به‌شێوه‌یه‌ك كه به په‌نجه‌ى ئاماژه بۆ بینه‌رانى ده‌كات.
ئه‌م وێنه‌یه‌یش له سه‌روبه‌ندى جه‌نگى یه‌كه‌مى جیهان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانى ئه‌مه‌ریكا وه‌ك پڕوپاگه‌نده‌ى جه‌نگ له ناو گه‌نجان بڵاو كرایه‌وه و له‌سه‌رى نووسرابوو " I Want You For The U.S. ARMY " واته "من تۆم ده‌وێ بۆ سوپاى ئه‌مه‌ریكا". ئامانجى ئه‌م وێنه‌یه ئه‌وه بوو گه‌نجان بخرێنه ناو سوپاى ئه‌مه‌ریكاوه.
له مانگى ئه‌یلوولى 1961 كۆنگرێرسى ئه‌مه‌ریكا به فه‌رمى وێنه‌ى سامى وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌ك ناساند كه سیمبولى وڵات بنوێنێ.
وه‌ك سه‌رچاوه مێژووییه‌كان باسى لێوه ده‌كه‌ن، سام له ساڵى 1854 له ته‌مه‌نى 88 ساڵى مرد و له گۆرستانێكى شارى ترۆى له ته‌نیشت هاوسه‌ره‌كه‌ى نێژراوه، ئه‌مه‌یش واى كردووه ئه‌و شارۆكه‌كه‌ى سام تێیدا ژیاوه، تا ئێسته به‌ناوى ئه‌نكڵ سام بناسرێت.