پلانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ژموونی ئێران له سووریا، له‌لایه‌ن ڕووسیاوه پشتیوانی ده‌كرێ و له ماوه‌ی ڕابردوودا واشنتن پلانه‌كانی خۆی پێشكه‌شی مۆسكۆ كردووه، ئه‌وانیش به خۆشحاڵییه‌وه وه‌ریانگرتووه.
له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌ی مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ ڕووسیا له نیوه‌ی مانگی ئایاری ڕابردوو، چاوی به ڤلادیمێر پوتین سه‌رۆكی ڕووسیا كه‌وت و له دانیشتنێكدا كه سێرگی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه و جێمس جێفری به‌رپرسی دۆسیه‌ی سووریا له ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا ئاماده بوون، تێیدا پۆمپیۆ پلانی وڵاته‌كه‌ی بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی دۆخی سووریای له هه‌شت خاڵدا باس كرد كه جێبه‌جێكردنی بڕیاری 2254ی نێوده‌وڵه‌تییه به ئامانجی گه‌یشتن به چاره‌سه‌ری سیاسی و هاوئاهه‌نگی له‌سه‌ر بنه‌مای ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر و به‌گژداچوونه‌وه‌ی ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش، وێڕای ئه‌مانه‌ش، ئه‌مه‌ریكا ئامانجێكی تری هه‌یه، ئه‌ویش لاوازكردنی هه‌ژموونی ئێران له سووریادا و له‌ناوبردنی چه‌كی كۆمه‌ڵكوژه كه به بۆچوونی ئه‌مه‌ریكا، هێشی ڕژێمی سووریا هه‌یه‌تی.
هه‌ر له میانی پلانه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا كه داویه‌ته ڕووسیا، بریتییه له هاوكاریكردنی مرۆیی و هاوكاریی وڵاتانی دراوسێی سووریا و دروستكردنی گره‌نتی بۆ ئه‌و په‌نابه‌ره سوورییانه‌ی له كه‌مپه‌كانی ئه‌و وڵاتانه‌ی دراوسێدان، به‌ڵام له‌و پلانه‌دا هیچ خاڵێكی باسی سزادانی ئه‌وانه ناكات كه له سووریا تاوانیان ئه‌نجام داوه.
له ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامه‌ی "شه‌رق ئه‌وسه‌ت" كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م (20ی حوزه‌یران بڵاو بووه‌ته‌وه)، ڕووسیا ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر خاڵه‌كانی ئه‌و پلانه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌ربڕیوه، به‌ڵام بۆچوونی جیاوازی له‌باره‌ی شێوازی جێبه‌جێكردنی هه‌یه و مۆسكۆ شێوه‌یه‌كی تری بۆ چوونه قۆناغی مه‌یدانیی ئه‌و خاڵانه هه‌یه. هه‌ر ئه‌مه‌یه وای كردووه، ئه‌وروپا گومانی له‌و به‌ڵێنانه هه‌یه كه مۆسكۆ به واشنتنی داوه و پێیان وایه تا نه‌گاته قۆناغی جێبه‌جێكردنه‌وه، مه‌رج نییه به‌ڵێنه‌كانیان ببه‌نه سه‌ر.
وڵاتانی ئه‌وروپا باش ئاگایان له‌و پلانه هه‌شت خاڵییه‌ی ئه‌مه‌ریكا هه‌یه كه خستوویه‌تییه به‌رده‌م ڕووسیا، بۆیه داوایان له واشنتن كردووه، پێویسته هه‌موو خاڵه‌كان جێبه‌جێ بكرێن كه پێكه‌وه پاكێجێكی گرنگن، چونكه گومانیان له‌وه‌یه، ئه‌وان ته‌نیا مه‌به‌ستیان ئه‌و خاڵه بێت كه له‌باره‌ی هه‌ژموونی ئێران ده‌كات له سووریا، تا ئێسته‌ش له ڕووی پڕاكتیزه‌كردنه‌وه، ته‌نیا ئه‌و خاڵه كاری ڕژدی بۆ كراوه.
بڕیاره ڕۆژی 24ی حوزه‌یران، جۆن بۆڵتن سه‌رۆكی نووسینگه‌ی ئاسایشی نیشتمانیی ئه‌مه‌ریكی و نیكۆلای باترۆشیڤ سه‌رۆكی نووسینگه‌ی ئاسایشی نیشتمانیی ڕووسی، له شاری قودن كۆ ببنه‌وه، پێش ئه‌وه‌ی دانیشتنه سێقۆڵییه‌كه‌یان بكه‌ن. سێیه‌م قۆڵ بریتییه له مه‌ئیر شه‌بات، به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی ئاسایشی ئیسرائیلی. ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌یان له ڕۆژی 25ی حوزه‌یرانی داهاتوو ده‌كرێ.
ئیسرائیل و ڕووسیا، توانیویانه لاپه‌ڕه‌یه‌ك به‌سه‌ر ئه‌و گرژییه‌ی نێوانیان هه‌ڵبده‌نه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی ته‌لئه‌بیب فڕۆكه‌یه‌كی ڕووسی له مانگی ئه‌یلوولی ساڵی 2018 به‌ردایه‌وه. سه‌ره‌تای ئه‌م گۆڕانكارییه‌ش له پێوه‌ندییه‌كان، دوای سه‌ردانی مانگی ئاداری ڕابردووی بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل بۆ مۆسكۆ و بینینی ڤلادیمێر پوتین سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته و گه‌یشتن به هه‌ندێك چاره‌سه‌ر و دروستكردنی تیمێكی هاوبه‌ش بۆ ده‌رخستنی هێزی بیانی له سووریا. هه‌ردوولا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش ڕێككه‌وتن، هاوئاهه‌نگیی سه‌ربازی له نێوانیان هه‌بێ، ئه‌م هاوئاهه‌نگییه بووه سێقۆڵی و ڕاسته‌وخۆ ئه‌مه‌ریكاش چووه سه‌ر مێزی گفتوگۆوه.
سزا نوێیه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر كۆماری ئیسلامیی ئێران، به‌رژه‌وه‌ندیی ئابووری گه‌وره به ڕووسیا ده‌گه‌یه‌نێ، هه‌ر ئه‌مه‌شه وای كردووه مۆسكۆ وێڕای ئه‌و هه‌موو هه‌ڕه‌شه به‌رده‌وامه بۆ سه‌ر تاران، بێده‌نگی ده‌نوێنێ و هیچ هه‌ڵوێستێكی نییه و بۆ زۆر له پسپۆڕان چاوه‌ڕوانكراو نه‌بووه.
زیفی بارئیل توێژه‌ری ستراتیجی له شیكارییه‌كدا كه ڕۆژنامه‌ی "هارتس"ی ئیسرائیلی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، باسی ئه‌و ئه‌گه‌رانه ده‌كات كاتێك سزاكانی سه‌ر ئێران زیاد ده‌بن و به نموونه‌ی زۆر زیندوو ده‌یسه‌لمێنێ كه براوه‌ی یه‌كه‌م ئه‌مه‌ریكا خۆی نییه، به‌ڵكو ڕووسیایه پاشان توركیا، وه‌ك بازرگانیی گۆشت و كارگه‌كانی كانزا و زۆری تر به تایبه‌تی بێكاربوونی زیاتر له 600 هه‌زار كه‌سه ته‌نیا له كارگه‌كانی كانزا دوای ئه‌وه‌ی سزاكان چوونه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
پیشه‌سازیی دروستكردنی ئۆتۆمبێلیش، یه‌كێكی تره له‌و لایه‌نانه‌ی به ته‌واوی پاشه‌كشه‌ی كردووه كه نزیكی دوو ملیۆن كارمه‌ندی هه‌بووه، ئێسته 40%ـی دابه‌زیوه و هه‌زاران كاركه‌ر بێكار بوون، چونكه چیتر ناتوانن هیچ ئۆتۆمبێلێك بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات هه‌نارده بكه‌ن.
ڕێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران و وڵاتانی زلهێز، خاڵی وه‌رچه‌رخانی ئابووریی ئێران بوو، ده‌یان وه‌به‌رهێنه‌ری بیانی خسته وڵاته‌وه و هه‌موو سه‌رنجه‌كه‌شیان له‌سه‌ر پیشه‌سازییه گه‌وره‌كان بوو، وه‌ك ده‌رهێنانی نه‌وت، كارگه‌ی ئۆتۆمبێل، به‌هێزكردنی هێڵی پێوه‌ندی و زۆری تر، به‌ڵام ئه‌و ڕێككه‌وتنه پێش ئه‌وه‌ی بگاته خاڵێكی گرنگ، ئه‌مه‌ریكا له نیوه‌ی ڕێدا لێی تێك دا و سه‌رله‌نوێ ئێرانی بۆ دواوه برده‌وه.
سزادانی ئابووریی ئێران و په‌كخستی ئه‌و كارگه و جومگه ئابوورییانه‌ی وڵاته‌كه، ئه‌گه‌ری ڕووخانی ڕژێمی كۆماری ئیسلامی نزیك ده‌كاته‌وه و وه‌ك بارئیل ده‌ڵێ، هه‌زاران كرێكار و كارمه‌ندی حكوومی بێكار بوون، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات ده‌نگ به‌رز بكه‌نه‌وه و بڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و داوای مافه‌كانیان بكه‌ن و ده‌بێته هه‌نگاوی یه‌كه‌م و ده‌ستی یه‌كه‌می ڕووخاندنی ڕژێمه‌كه.
زیفی بارئیل ده‌ڵێ، واشنتن لیستێكی گه‌وره‌ی هه‌یه له شكست كاتێك ده‌یه‌وێ ده‌ست له كاروباری وڵاتانی تر بدات، وه‌ك شكسته‌كه‌ی له پێكهێنانی حكوومه‌تێكی سه‌قامگیر له ئه‌فغانستان كه ناچار بوو دواجار دانوستان له‌گه‌ڵ تاڵیبان بكات، تا ده‌گاته ئه‌و گه‌ڕه‌لاوژه‌ییه‌ی تووشی عێراقی كرد و زۆر له‌و خه‌ونه دووره گوایه ده‌ویست وڵاتێكی دیموكراتی و ئابووری به‌هێز له‌ژێر هه‌ژموونی خۆی پێك بهێنێ، به‌پێچه‌وانه‌وه وڵاتێكی وێرانی دروست كرد كه به ته‌واوی خستوویه‌تییه به‌رده‌م ئێرانه‌وه.
هه‌تا ئێران توانای وه‌به‌رهێنانی نه‌وتی كه‌م ببێته‌وه و ڕێی هه‌نارده‌كردنی به‌رته‌سك بكرێته‌وه، توانای ڕووسیا بۆ قۆرخكردنی بازاڕ زیاتر ده‌بێ، چونكه ڕاسته‌وخۆ ئه‌و جێی نه‌وته‌كه‌ی ئه‌وان ده‌گرێته‌وه و هه‌ندێك له‌و وڵاتانه‌ی نه‌وت له ئێران ده‌كڕن وه‌ك هیند، ژاپۆن و كۆریای باشوور، ده‌بێ پێویستییه‌كه‌یان له ڕووسیا و كه‌نداو پڕ بكه‌نه‌وه.
یه‌كێتیی ئه‌وروپا به‌هۆی ته‌نگژه‌كانی ئۆكرانیا، سزای ئابووری به‌سه‌ر ڕووسیا سه‌پاندووه، بۆیه مۆسكۆ بۆ جێگره‌وه ده‌گه‌ڕێ، ئه‌و سێ وڵاته‌ی پێشتر باس كران، باشترین جێگره‌وه‌ن بۆ كڕینی نه‌وتی ئه‌و وڵاته و پڕكردنه‌وه‌ی پێویستییه داراییه‌كانیان. ئه‌و وڵاته ئه‌وروپییانه 30%ی نه‌وت و نزیكی 40%ی غازه‌كه‌یان له ڕووسیا وه‌رده‌گرن و خه‌ونیان ئه‌وه‌بوو ئه‌م بڕه له‌جیاتی ئه‌وان له ئێرانی بكڕن، به‌ڵام به تێكچوونی ڕێككه‌وتننامه ئه‌تۆمییه‌كه، ئیتر ناچارن هه‌ر له ڕووسیای بكڕنه‌وه. لێره‌وه ده‌رده‌كه‌وێ، بۆچی ئه‌وروپا پشتیوانیی بڕیاره‌كانی تره‌مپ ناكات.