بۆ ئاشكراكردنی شێرپەنجە، سەگ و زانست ركابەریی یەكتر دەكەن

:: PM:03:07:20/06/2019 ‌

زانایان دەیانەوێت لە رێی هەستی بۆنكردنی سەگەوە خێراتر لە رێ زانستییەكان، دروستبوونی خانەكانی شێرپەنجە لە لەشی مرۆڤ ئاشكرا بكەن بۆ ئەوەی زووتر چارەسەری بكەن.

شێرپەنجەی هەناسە یەكێك لە باوترین جۆرەكانی شێرپەنجەیە لە دنیادا  و یەك لەسەر حەوتی جۆرەكانی نەخۆشیی شێرپەنجە پێك دەهێنێت. ئاشكراكردنی خێرای شێرپەنجەكە دەبیتە هۆی ئەوەی كەسی تووشبوو لە شێرپەنجە رزگاری ببێت و زوو چارەسەر بكرێت.

گرنگترین رێی ئاشكراكردنی شێرپەنجە لە رێی زانستی بریتییە لە وەرگرتنی ئەشیعە بە ئامێری سیتی سكان و چەندان پشكنینی تر، هەرچەندە ئەم شێوازە زۆر وردە و هەڵە ناكات، بەڵام كاتێكی زۆر دەخایەنێت تا نەخۆش تەواوی قۆناغەكانی پشكنین تێپەڕ بكات.

زانایان لە دامەزراوەی ئێسك دەرمانیی فلۆریدا چوار سەگیان بۆ ماوەی هەشت هەفتە راهێناوە تا بتوانن لە رێی بۆنەوە نەخۆشییەكە بناسنەوە. دواتر سەگەكانیان تاقی كردووەتەوە و  بۆیان دەركەوتووە بە رێژەی نزیكەی 98% توانیویانە ئاشكرای بكەن كەسێك شێرپەنجەی هەیە یان نا.

ئەم سەگانە بە بۆنكردنی دەمی مرۆڤ دەتوانن ئەوە ئاشكرا بكەن كەسەكە شێرپەنجەی هەناسەی هەیە یان نا.

بەگوێرەی "یۆرۆنیوز" توانای بۆنكردنی سەگ 10 هەزار هێندەی توانای مرۆڤە. لە مێشكی سەگی جۆری بیگل، 225  ملیۆن وەرگری بۆن هەیە لە كاتێكدا ئەم ژمارەیە لە مرۆڤدا دەگاتە پێنج ملیۆن.

جگە لەوەی كە توانای بۆنكردنی سەگ بە هێزە لە هەمان كاتدا دەتوانن جۆرێك بۆن لە نێوان هەزار جۆر بۆنی تر جیا بكەنەوە.



وشە - سلێمان تاشان