ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئه‌مه‌ریكی ئاشكرای كرد، كه سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دۆناڵد تره‌مپ ڕه‌زامه‌ندی داوه له‌سه‌ر پلانێكی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی وڵاته‌كه‌ی، بۆ وه‌شاندنی گورز له چه‌ند ئامانجێكی كۆماری ئیسلامی ئێران، به‌ڵام له جێبه‌جێكردنی ڕاسته‌وخۆی به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو په‌شیمان بووه‌ته‌وه.
گرژییه‌كانی نێوان كۆماری ئیسلامی ئێران و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا گه‌یشتوونه‌ته بنبه‌ست، دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ پێنجشه‌م پشتڕاستی ئه‌وه كرایه‌وه كه كۆماری ئیسلامی ئێران له سنووری ئاوی نێوده‌وڵه‌تی گه‌رووی هورمز هێرشی كردووه‌ته سه‌ر فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی ئه‌مه‌ریكی.
تره‌مپ له به‌رانبه‌ر ئه‌و كاره‌ی ئێرنا دووپاتی كرده‌وه، كه تاران هه‌ڵه‌یه‌كی كوشنده‌ی ئه‌نجام دا، ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئه‌مه‌ریكی له‌وباره‌وه بڵاوی كرده‌وه، تا سه‌عات حه‌وتی ئێواره‌ی دوێنێ پێنجشه‌م، به‌رپرسانی سه‌ربازی و دیپلۆماتكاران پێشبینی ئه‌وه‌یان ده‌كرد، كه ئه‌مه‌ریكا هه‌مان ڕۆژ وه‌ڵامی تاران بداته‌وه، چونكه گفتوگۆی یه‌كجار چڕ و پڕ له نێوان كۆشكی سپی و گه‌وره به‌رپرسانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كان و كۆنگرێس دروست ببوو.
ڕۆژنامه‌كه نووسیویه‌تی، سه‌ره‌تا تره‌مپ ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه له‌سه‌ر هێرشكردنه سه‌ر كۆمه‌ڵێك ئامانجی ئێران، به گشتی ئامانجه‌كانیش پێكانی ڕادار و سه‌كۆكانی هه‌ڵدانی مووشه‌ك بوون، به‌ڵام ئێواره به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو تره‌مپ له بڕیاره‌كه‌ی په‌شیمان بووه‌وه، كه‌سیش هۆكاری په‌شیمانبوونه‌وه‌كه‌ی نازانێت.
له ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامه‌كه هاتووه، هه‌رچه‌نده تره‌مپ له بڕیاره‌كه‌ی په‌شیمان بووه‌ته‌وه، به‌ڵام ڕه‌نگه ته‌نیا له‌سه‌ر كاته‌كه‌ی په‌شیمان بووبێته‌وه و له هه‌ر كاتێكی تردا ئه‌و ئامانجانه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران بپێكرێن.