ئۆتۆمبێلی دندربیۆم دی 1 كه به‌رهه‌مێكی هاوبه‌شی ئینگلیزی و سه‌نگاپوورییه خرایه‌ڕوو، دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كی زۆر خه‌ریكی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و جۆره نوێیه‌ی ئۆتۆمبێل بوون، كه به یه‌كێك له جۆره ده‌گمه‌ن و گرانبه‌هاكان داده‌نرێت.
به‌رهه‌مه‌كه له‌لایه‌ن چه‌ند وه‌به‌رهێنه‌رێكی سه‌نگاپوورییه‌وه پاره‌دار كراوه، به‌ڵام دوو ئه‌ندازیاری به‌ریتانی كاریان له‌سه‌ر دروستكردنی دیزاینه‌كه‌ی و پێكهاته و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی كردووه.
ئه‌و دوو ئه‌ندازیاره توانیویانه
ئۆتۆمبێله‌كه به جۆرێك كه له سه‌رووی توانای سه‌رجه‌م ئۆتۆمبێڵه‌كانی تره‌وه دروست بكه‌ن، هه‌ندێك زانیاریش باس له‌وه ده‌كه‌ن، كه په‌یكه‌ری ئۆتۆمبێڵه‌كه له ڕیشاڵی كاربۆنی له كۆمپانیای ویلیامز ئه‌دڤانسد دروستكراوه.
پیته‌ر ستیڤنزن یه‌كێك له ئه‌ندازیارانی دروستكه‌ری ئۆتۆمبێله‌كه ده‌ڵێ، ئه‌و ئۆتۆمبێله له ماك لارین ئێف 1 و جاگوار ئێسك جه‌ی ئاڕ زۆر به‌هێزتره. تیمی پشتیوانی ئه‌ندازیارانی سه‌ره‌كی له كۆمپانیای لوتس و كونیگسیگ و لامبۆرگینی و چه‌ندان كۆمپانیایه‌كی تر پێكهاتبوون، تا توانرا ئۆتۆمبێله‌كه دروست بكرێت.
ئه‌و ئۆتۆمبێڵه به بزوێنه‌رێكی كاره‌بایی كار ده‌كات، كه هێزی ڕاكێشانی هه‌زار و 875 ئه‌سپی هه‌یه و ده‌توانێ له ماوه‌ی دوو چركه خێراییه‌كه‌ی بۆ 96 كیلۆمه‌تر له سه‌عاتێك به‌رز بكاته‌وه، تا ئێسته نرخی ئه‌و ئۆتۆمبێله ڕانه‌گه‌یه‌نراوه، به‌ڵام پێشبینی ده‌كرێ نرخه‌كه‌ی بگاته ملیۆنان دۆلار.