له سه‌ره‌تای ساڵی 217دا نۆ حاڵه‌تی كوشتن و خۆ كوشتن و خۆ خنكاندن له كوردستان تۆمار كراوه و گوته‌بێژی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ ده‌ڵێت، هۆكاره‌كان كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و سیاسین.
محه‌مه‌د گۆمه‌شینی، گوته‌بێژی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له هه‌رێمی كوردستان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، تا نۆی كانوونی دووه‌م، واتا له ماوه‌ی نۆ ڕۆژی ئه‌م مانگه‌دا و له سه‌ره‌تای ساڵی تازه، نۆ حاڵه‌تی كوشتن و خۆكوشتن و خۆ خنكاندن له هه‌رێمی كوردستاندا تۆمار كراوه، رووداوه‌كان به‌و شێوه‌یه بوون هه‌ولێر دوو حاڵه‌ت، سۆران یه‌ك حاڵه‌ت، سلێمانی دوو حاڵه‌ت، گه‌رمیان دوو حاڵه‌ت، دیبه‌گه یه‌ك حاڵه‌ت، شاره‌دێی عه‌ربه‌ت له سلێمانی یه‌ك حاڵه‌ت.
ڕوونی ده‌كاته‌وه، جگه له‌وه له شاره‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی دوو هاووڵاتی هه‌وڵی خۆ كوشتن‌یان داوه، به‌ڵام به هه‌وڵی كه‌سانی ده‌وروبه‌ره‌وه ڕزگار كراون.
گۆمه‌شینی ئه‌وه‌ش ده‌خاته ڕوو كه هۆكاری سه‌ره‌كیی ئه‌م ڕێژه زۆره‌ی كوشتن و خۆكوشتن له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ناسه‌قامگیری سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی كه ده‌روونی تاكه‌كانی ته‌نگ كردووه له ئاست كێشه و پێداویستیه‌كانی ژیانیاندا.
هه‌ولێر\هێمن ڕه‌فیق