كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر خۆپێشاندانى سه‌تان كه‌سى له چه‌ندان شارى خوارووى عێراق ده‌ستى پێكرد و تا ئاماده‌كردنى ئه‌م هه‌واڵه به‌رده‌وامه.
به‌پێى هه‌واڵى
ئاژانسه‌كانى عێراق، هاووڵاتییانی ناوچە جیاجیاکانی بەغدای پایتەختی عێراق بۆ حەوتەم هەفتەی لەسەر یەک خۆپێشاندانێکی گەورەیان ساز کرد.
خۆپێشانده‌ران ده‌ڵێن، مه‌به‌ستیان بۆ کۆتایی هێنان بە گەندەڵی و بەردەوام بوونی پڕۆژەی چاکسازی لە تەواوی عێراق و حکوومەتەکە، ئەمەیش وەک داواکاری بەردەوامی لایەنگران و شوێنکەوتوانی سەرۆکی ڕەوتی سەدر موقتەدا سەدر لە بەغدا.
خۆپێشاندانه‌كه تا ئێستە بەردەوامی هەیە و سەتان کەس کۆبوونەتەوە و داوای باشتر کردنی سیستەمی وڵات و كاره‌كانى په‌رله‌مان ده‌كه‌ن.