ئەمڕۆ ڕۆژی چایخانەیە لە هەرێمی كوردستان

:: AM:10:20:22/06/2019 ‌
ئەمڕۆ لە هەرێمی كوردستان وەك ڕۆژی چایخانە دیاری كراوە و چەند چالاكییەك بەڕێوە دەچێت.

ئەمڕۆ شەموو 22ـی حوزەیران، ڕێبوار عەلی خاوەن چایخانەی ڕۆژگار بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، لەلایەن ژمارەیەك لە چایخانەكانی هەولێر بۆ پێشخستی گەشوگوزار و گرنگیدان بەو پیشەیە، ئەمڕۆ وەك ڕۆژی چایخانە دیاری كراوە.

زیاتر گوتی، ئەمڕۆ بەشێكی زۆری چایچییەكانی هەولێر لە چایخانەی وەستا خەلیل لە ناو قەیسەری هەولێر كۆ دەبنەوە و چەند چالاكییەك بەڕێوە دەچێت.

ئاشكرای كرد، هەڵبژاردنی چایخانەی وەستا خەلیل بەهۆی بوونی مێژوویەكی كۆن و بەردەوامی دەگەڕێتەوە و لە ساڵانی داهاتووش بڕیارە ئەو چالاكییە فراوانتر بكرێت.

چایخانەی وەستا خەلیل یەكێكە لە چایخانە كۆنەكانی هەولێر و دوو ساڵ بەرلە ئێستە وەستا خەلیل لەلایەن دوو كەس كوژرا و تەرمەكەی لە گردی پیرداود دۆزرایەوە، پۆلیسیش بكوژەكانی گرت و ئێستەش ئەو چایخانەیە لەلایەن كوڕێكی بەڕێوە دەبرێت.









وشە - رامیار جەواد