سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، ره‌زامه‌ندى ده‌ربڕى له‌باره‌ى خه‌رجكردنى پاره‌ى ده‌رماڵه‌ى خوێندنى كوڕ و كچى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و زیندانییانى سیاسى.
به‌پێى نووسراوێكى دیوانى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان كه ئه‌مڕۆ سێشه‌م بۆ "وشه" نێردراوه ده‌ركه‌وتووه، كه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕه‌زامه‌ندى ده‌ربڕیوه له‌سه‌ر خه‌رجكردنى بڕى 14 ملیار و 751 ملیۆن و 111 هه‌زار دینار.
به‌پێى نووسراوه‌كه، ئه‌و پاره‌یه به‌كار ده‌هێنرێت وه‌ك ده‌رماڵه‌ی هاتوچۆ و نیشته‌جێبوون و كرێى خوێندن بۆ كوڕ و كچى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و زیندانییانى سیاسى .
نووسراوه‌كه ئاشكراى كردووه، ئه‌و ده‌رماڵه‌یه ته‌نیا یه‌ك منداڵ له‌هه‌ر خێزانێك ده‌گرێته‌وه كه له زانكۆ و په‌یمانگه و زانكۆ ئه‌هلییه‌كان ده‌خوێنن و پارێزگاكانى هه‌ولێر و سلێمانى و دهۆك و كه‌ركووك ده‌گرێته‌وه و بۆ ئه‌مساڵى خوێندن جێبه‌جێ ده‌كرێت.
وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پێشتر ڕێنوێنى بۆ خه‌رجكردنى ئه‌و پاره‌یه ده‌ركردووه كه به‌پێى رێنوێنییه‌كان ده‌بێت ئه‌و زانكۆیه‌ى كوڕ و كچى شه‌هیدان و زیندانییانى سیاسى تێیدا ده‌خوێنن له‌لایه‌ن حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان باوه‌ڕپێكراو بێت.
به‌پێى ڕێنوێنییه‌كان هه‌ر ساڵێك خوێندكاره‌كه ده‌رنه‌چێت، له‌وساڵه‌دا پاره‌كه‌ى بۆ خه‌رج ناكرێت و ڕێگه به‌گۆڕینى به‌ش یان كۆلێژ نادرێت.
پێشتر چه‌ند جارێك وه‌زاره‌تى كاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان داواى له ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم كرد بۆ ئه‌وه‌ى كه‌س و كارى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان بۆ خوێندن هاوكارى بكرێن.