لە سنووری سۆران لە ماوەی 14 ڕۆژ سێ منداڵ لە ئاودا خنكاون و تەرمی دووانیان دۆزراوەتەوە و تەرمی یەكێكیان نەدۆزراوەتەوە.
ئەمڕۆ شەموو 22ـی حوزەیران، بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران بڵاوی كردووەتەوە، لە ماوەی 14 رۆژی ڕابردوو سێ منداڵ لە ئاو خنكاون، تا ئێستە تەرمی دووانیان دیارە و دۆزراونەتەوە تەنیا تەرمی یەكێكیان نەدۆزراوەتەوە.
بەرگری شارستانی سۆران ئاشكرای كردووە، ئەوەی جێی داخە گوێ نەدانە بە رێنوێنییەكان كە بەردەوام هۆشداری دەدەین و ئاگەداری گەشتیاران و هاووڵاتییانمان كردووە كە ئاوی رووبارەكانی سنوورمان مەترسین لە لێوارەكان دوور بكەون چ بۆ مەلەكردن بێت یان وێنەگرتن بێت یان خۆشی و گەشت بێت.
ڕوون كراوەتەوە، ئەو كەسانەی دەخنكێن تەنانەت دۆزینەوەیشیان زۆر ئەستەمە كە رۆژانە و مانگانە و ساڵانە ئەو رووداوە ناخۆشانە دووبارە دەبنەوە.
ساڵانە لە وەرزی هاوین ژمارەیەكی زۆر گەنجان و هاووڵاتییان سەردانی ئەو شوێنانە دەكەن كە ئاویان تێدایە بەمەبەستی بەسەربردنی كاتێكی خۆش، بەهۆی ناشارەزایی چەندان كەس دەخنكێن.