له ڕاپۆرتێكدا كه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر ئازادیی ئایینی بڵاوی كردووته‌وه، ڕای ده‌گه‌یه‌نێ، ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی سعوودیه بۆ خستوویه‌تییه پاڵ زانا ناودار و ئه‌كادیمییه‌كانی، به گرووپی ئیخوان موسلیمینه‌وه به‌سراوه‌ته‌وه و زۆربه‌شی دوورن له ڕاستی.
ڕاپۆرتی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، پشتی به‌و ئامارانه به‌ستووه كه ڕێكخراوی "هیومان ڕایتس وۆچ" بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئاشكرای ده‌كات، زۆربه‌ی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی خراونه‌ته پاڵ شێخ سه‌لمان عۆده، به‌ستراونه‌ته‌وه به ئیخوان موسلیمینه‌وه به‌ڵام هیچ شتێكی تێدا نییه به‌ڵگه بێت له‌سه‌ر توندڕه‌وی و بانگه‌شه‌كردن بۆی، وێڕای ئه‌وه‌ش گیراون و دادگایی كراون.
به‌هۆی كێشه‌كانی نێوان سعوودیه و قه‌ته‌ر، ده‌بوو هه‌موو كه‌سێك له‌و وڵاته دژایه‌تیی قه‌ته‌ر بكات و به ئاشكرا ئه‌وه‌ش ده‌رببڕێ و تۆمه‌تی تیرۆریان بخاته پاڵ. شێخ سه‌لمان كه یه‌كێكه له كاریگه‌رترین كه‌سایه‌تییه ئایینییه سعوودیه‌كان له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو دنیا، له توویته‌ر نووسی، "خوایه بیانهێنه‌ره‌وه سه‌ر ڕێگه‌ی ڕاست"، ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌م دێڕه، سزای سێداره‌دانی به‌سه‌ردا سه‌پا.
به‌پێی ڕاپۆترتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ كه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا پشتی پێ به‌ستووه، تۆمه‌تباركردنی شیعه‌ی سعوودیه به تیرۆر، ته‌نیا به هۆكاری مه‌زه‌وگه‌رایی بووه و هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی له‌سه‌ر نییه و به‌شێكی زۆری ئه‌و ددانپێدانانه‌ش له ئه‌نجامی زیندانی تاكه‌كه‌سی و ئه‌شكه‌نجه‌وه بووه.
سام براونباك باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا بۆ جووڵه ئایینییه‌كان ده‌ڵێ، سعوودیه هێشتا یه‌كێكه له خراپترین وڵاته‌كانی دنیا كه دادگایی له‌سه‌ر بنه‌مای ئایین ده‌كات و تۆمه‌ته‌كانی ده‌یخاته پاڵیان، له بنه‌ڕه‌تدا به‌هۆی جیاوازیی ئایینییه‌وه بووه.
له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا كه تێیدا ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی ئازادیی ئایینی خوێنده‌وه، باڵیۆزه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا گوتی، له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی سعوودیه گفتوگۆم سه‌باره‌ت مافی كه‌مینه‌كان كردووه، به تایبه‌تی مافی كه‌مینه‌ی شعیه كه به ته‌واوی پێشێل ده‌كرێ و ته‌نیا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی مه‌زه‌ویان جیاوازه، مامه‌ڵه‌ی ده‌ره‌وه‌ی یاسا و مافه‌كانی مرۆڤیان له‌گه‌ڵ ده‌كرێ.
ئه‌وه‌شی گوت، سعوودیه یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی بووه‌ته هۆی دڵه‌ڕاوكێ له ڕووی ئازادیی ئایینییه‌وه و یه‌كێكه له خراپترین وڵاتانی دنیا بۆ دادگایی ئایینی و به‌بێ گوێدانه پره‌نسیبه‌كان، بڕیاری گران له‌سه‌ر كه‌سایه‌تییه ئایینییه‌كان ده‌دات.
جیا له زۆرینه سوننه‌كه‌ی وڵاتی سعوودیه، كه‌مینه‌یه‌كی شیعه‌شی لێ ده‌ژی كه له‌سه‌ر شیعه‌ی ڕه‌وتی دوازده ئیمامین و هه‌ندێكیشیان ئیسماعیلین، له‌گه‌ڵ كه‌مێك له زه‌یدی. ڕێژه‌كه‌یان به ئاماری جیاواز دانراوه. سعوودیه خۆی ده‌ڵێ كه‌متر له 2%ی كۆی دانیشتووی وڵاته‌كه پێك ده‌هێنن، له كاتێكدا ئێران ده‌ڵێ، شیعه‌ی سعوودیه ده‌گه‌نه 20% و له نێوان چوار بۆ شه‌ش ملیۆنن، به‌پێی ئامارێكی نێوده‌وڵه‌تیش سه‌روو 12%ی كۆی دانیشتوانی وڵاته‌كه‌ن.
شیعه‌ی سعوودیه، زیاتر له ناوچه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتن و سنووریان له‌گه‌ڵ شیعه‌ی به‌حرێن و وڵاتانی تری كه‌نداو گرێ دراوه و له شاره‌كانی قه‌تیف و ئیحسا زۆرینه‌ن، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له ناو شاری مه‌دینه و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری هه‌ن، وه‌ك گونی ئه‌بو زه‌باع كه تایبه‌ته به‌وان.
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به‌و سێداره به‌كۆمه‌ڵه‌ی سعوودیه له مانگی نیسانی ڕابردوو كردی و به‌جارێ 37 شیعه‌ی له‌سێداره دا، سام براونباك، باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا بۆ جووڵه ئایینییه‌كان گوتی، ئه‌و بابه‌ته له ئه‌مه‌ریكا به ته‌واوی ورووژاوه و دۆسییه‌یه‌كی كراوه‌یه و كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ین.
ئه‌وه‌شی گوت، ئێمه له سه‌ره‌تادا كاتێك پاشای سعوودیه گۆڕا و ده‌ستكاریی ڕیشه‌یی به ده‌سه‌ڵاته‌كاندا كرد، ئومێدێكی زۆرمان له‌سه‌ر هه‌ڵچنیبوو، پێمان وا بوو له ڕووی مافی مرۆڤه‌وه قۆناغی مه‌زن ده‌بڕن، به‌ڵام هه‌موو ئه‌و هیوایانه پێچه‌وان بوونه‌وه. ئێمه پێویستیمان به‌وه‌یه بابه‌ته‌كان به ڕوویه‌كی ئه‌رێیی ببینین، به‌ڵام هیچ شتێكی ئه‌رێیی نابینین و ئه‌وان هێشتا یه‌كێكن له خراپترین وڵاتان له ڕووی مافی ئایینی و دادگه‌ی ئایینییه‌وه.
ململانێی نێوان سعوودیه و ئێران كه به‌شێكی زۆری ئایینیی مه‌زه‌وییه و به‌شه‌كی دیكه‌یشی ئابووری و جیۆپۆله‌تیكه، وای كردووه هه‌میشه ئه‌و دوو وڵاته لۆبی گه‌وره دروست ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی دژی وڵاته‌كه‌ی تر ڕاپۆترت بنووسرێن. حكوومه‌تی سعوودیه ئه‌م ڕاپۆرته ئه‌مه‌ریكییانه به ده‌ستی لۆبیی كۆماری ئیسلامی ده‌زانێ و هه‌میشه داوای له ئه‌مه‌ریكا كردووه، ده‌بێ ئه‌و ڕوانگه‌یه‌ی بیر بێت كه ئه‌وان هاوپه‌یمانی یه‌كن و سعوودیه یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین كڕیارانی چه‌كی ئه‌مه‌ریكی، بۆیه چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن واشنتن هیچ ڕاپۆرتێك بڵاو نه‌كاته‌وه كه دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان بێت. زۆر جاریش ڕاپۆرته‌كان له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی كۆنگرێس سه‌ر به دیموكراتییه‌كان به‌رز ده‌كرێنه‌وه و میدیا سێبه‌ره‌كانی ئه‌وان فۆكسی ده‌خه‌نه سه‌ر، بۆ ئه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی نێوان تره‌مپ و خانه‌واده‌ی شای سعوودیه به ئاقارێكی تردا بڕوات.