ئێران له نێوان دوو زمانی جیاواز، ده‌مێك هێور و ده‌مێك توند، جارێكی تر به زمانی شه‌ڕ وه‌ڵامی دایه‌وه و ده‌ڵێ، هه‌ر هێرشێك بۆ سه‌ر هه‌ر شوێنێكی ئێران، ده‌رئه‌نجامێكی توندی بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌بێت له ناوچه‌كه‌دا.
ئه‌مڕۆ شه‌موو (22ی حوزه‌یران) سه‌رتیپ ئه‌بولفه‌زلی شكارچی گوته‌بێژی باڵای هێزه چه‌كداره‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران، ڕای گه‌یاند، یه‌ك فیشه‌ك به‌ره‌و ئێران بته‌قێندرێ، هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی له ناوچه‌كه گڕ ده‌گرێ، ئه‌گه‌ر دوژمن به تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی ده‌ست به هێرش بكه‌ن، ئه‌وه به دڵنیایییه‌وه ئه‌نجامیان باش نابێت.
گوته‌بێژی باڵای هێزه چه‌كداره‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران، ئه‌م گوتانه‌ی له چاوپێكه‌وتنێكی ئاژانسی هه‌واڵی "ته‌سنیم"ی سه‌ر به سوپای پاسداران ڕاگه‌یاند و گوتیشی، ئێمه هیوادارین هیچ هێرشێك ڕووبه‌ڕوومان نه‌بێته‌وه، چونكه ئاگره‌كه‌ی خودی ئه‌مه‌ریكا خۆی ده‌سووتێنێ.
ئه‌م گوتانه‌ی گوته‌بێژی هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران، ڕاسته‌وخۆ دوای ئه‌و لێدوانه‌ی دۆناڵد تره‌مپ دێ كه دوێنێ هه‌ینی گوتی: ئێمه خه‌ریك بوو له ئێران بده‌ین، به‌ڵام به چه‌ند خووله‌كێك پێش جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه، ڕامان گرت.
دوای ئه‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانی ئه‌مه‌ریكی له ئێران له‌لایه‌ن سوپای ئه‌و وڵاته‌وه خرایه خواره‌وه و كۆماری ئیسلامی ڕای گه‌یاند، كۆشكی سپی سه‌ره‌تا ڕه‌تی كرده‌وه، به‌ڵام دواتر هه‌ر له ڕۆژی پێنجشه‌م، بڕیاری دا وه‌ڵامیان بداته‌وه.
تره‌مپ گوتی، ئێمه له بڕیاری لێدانه‌كه په‌شیمان بووینه‌وه، چونكه ده‌بووه هۆی كوشتنی 150 كه‌س، به‌ڵام ئێسته‌یش ده‌رگه‌ی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ تاران به كراوه‌یی ده‌هێڵینه‌وه.