كۆمپانیای هواویی چینی، به‌رده‌وامه له ئاڵنگاری بۆ ئه‌وه‌ی له‌و به‌ربه‌ستانه‌ی ئه‌مه‌ریكا خستوویه‌تییه سه‌ری ده‌ربازی بێت، بۆ ئه‌مه‌ش له یه‌كه‌م هه‌نگاودا، به‌جارێ سێ مۆبایل ده‌خاته بازاڕه‌وه.
مۆبایله نوێیه‌كانی هواوی به ناوه‌كانی نۆڤا 5، نۆڤا 5 پڕۆ و نۆڤا 5 ئای، له كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا ده‌كه‌ونه بازاڕه‌وه، ئه‌مه جگه له كۆمه‌ڵێك میمۆریی نوێ له جۆری كیرین 810 به قه‌باره‌ی حه‌وت نانۆمیتر.
تا ئێسته نازاندرێ، ئایا ئه‌و مۆبایله نوێیانه هواوی له‌گه‌ڵ سیسته‌می ئه‌ندرۆید كار ده‌كه‌ن یان نا، ئایا ده‌چنه ناو بازاڕی پله‌ی ستۆری یاخوود به سیسته‌مێكی نوێ كار ده‌كه‌ن و ئه‌وه‌ش هێشتا ڕوون نییه، كه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی چی بڵاو ده‌بێته‌وه، هه‌موو ئه‌م ناڕوونیانهش به‌هۆی چاره‌نه‌بوونی كێشه‌كانی نێوان كۆمپانیا چینییه‌كه و ئه‌مه‌ریكایه.
مۆبایله نوێیه‌كانی هواوی، له زۆر ڕووه‌وه ئاڵنگارییه‌كی گه‌وره‌ی ئه‌و كۆمپانیا ئهمهریكییانهیه كه پارچه‌ی لێ ده‌كڕین، چونكه ئه‌م جاره ته‌واوی پێكهاته‌كه‌ی خۆییه، وێڕای ئه‌وه‌ش ده‌یه‌وێ له ڕكابه‌ریی بازاڕ دانه‌به‌زێت.