ڕاوچییه‌كی ئه‌مه‌ریكی توانی له یه‌كێك له ده‌ریاچه‌كان ماسییه‌كی زێڕین ڕاو بكات، ته‌مه‌نی بۆ 100 ساڵ به‌ر له ئێسته ده‌گه‌ڕێته‌وه و كێش و درێژییه‌كه‌ی له ئاست ئه‌و جۆره ماسییه‌دا زۆر بوو.
ماڵپه‌ڕی
لبنان24 بڵاوی كرده‌وه، جه‌یسن فوگێت كه ڕاوچییه‌كی ئه‌مه‌ریكییه، له كاتی ڕاوكردنی ماسی له ده‌ریاچه‌ی Brainerd توانی ماسییه‌كی زێڕین له جۆری "بووفالۆ" ڕاو بكات، كه جۆرێكی ده‌گمه‌نه و درێژییه‌كه‌ی گه‌یشتووه‌ته 91 سانتیمه‌تر و 14 كیلۆ ده‌بێت.
دوای ڕاوكردنی ماسییه‌كه، به‌پێی پشكنینی پسپۆڕان كه له ڕێی كالیسیۆمی ماسییه‌كه‌وه پشكنینی بۆ كراوه، ده‌ركه‌وتووه ته‌مه‌نی ماسییه‌كه له 100 ساڵ زیاتره، ئه‌مه‌ش ده‌یسه‌لمێنێت ماسییه‌كی ده‌گمه‌نه و هی سه‌ده‌یه‌ك به‌ر له ئێسته‌یه.
پسپۆڕان پێیان وایه، ئه‌م ماسییه به‌هۆی شانه بۆماوه‌ییه‌كانییه‌وه ڕه‌نگی به‌و شێوه‌یه زێڕینی و ده‌گمه‌ن ده‌ركه‌وتووه. سه‌ره‌تا كاتێك فووگێتی ڕاوچیش ڕاوی كردووه، نه‌یزانیوه هێنده ده‌گمه‌نه تا پسپۆڕان بینیویانه.
ئێسته جه‌یسن فوگێتی ڕاوچی و جیمی بریتچاكی هاوڕێی، خه‌ریكن ماسییه‌كه مۆمیا بكه‌ن تا وه‌ك یاداشت بمێنێته‌وه.