وێنەگرێكی كورد بۆ خەڵاتی بۆقی زێڕینی پۆڵۆنیا هەڵدەبژێردرێت

:: AM:11:17:16/10/2016 ‌
 
وێنەگری كورد حشمەت نارنجی بەكورتە فیلمی دیكۆمێنتاریی "74" لە دەرهێنانی دەرهێنەری كورد ستار چمنی گوڵ، لە فێستیڤاڵێكی تایبەت كورتە فیلمی دیكۆمێنتاری و فیلمی سینەمایی، بۆ وەرگرتنی خەڵاتی بۆقی زێڕێن لە وڵاتی پۆڵۆنیا هەڵبژێردرا.

لەوبارەیەوە دەرهێنەری ئەو فیلمە ستار چەمەنی گوڵ بە"وشە"ی راگەیاند: فیلمەكە بەناوی "74" دوای چەندان بەشداری لە فێستیڤاڵە جیاوازەكان و بەدەستهێنانی خەڵاتی جۆراوجۆر. لە ئێستەدا لە 25مین فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی بەناوی پلاس كەمێرا ئیمەیج وەرگیراوە بۆ نمایشكردن و لە بەشی كێبڕكێی لەگەڵ فیلمە بەشدارەكان. ئەكتەری بەشداربوو حشمەت نارنجی كە هاوكات وێنەگریشە، لەو فیلمەدا بۆ وەرگرتنی خەڵاتێكی تایبەت كە بۆقی زێڕینە، دیاری كراوە.

ئەوەشی گوت، ئەو فیلمە ناوەڕۆكەكەی باس لە هێرشی تیرۆریستیی گرووپی چەكداری داعش دەكات بۆ سەر خەڵك و خاكی شەنگال و تاوانی جۆراوجۆر ئەنجام دەدا. پێوەری خەڵاتی باشترین فیلم لە بەشی وێنە و فیلم، هەر ساڵە و دەدرێتە وێنەگرێك، هەروەها سێ فیلمی درێژ و سێ كورتە فیلمی دیكۆمێنتاری، لەو فێستیڤاڵەدا حشمەت نارنجی بەشداری دەكات بۆ وەرگرتنی خەڵاتی بۆقی زێڕین.

ئەو فێستیڤاڵە لە مانگی داهاتوو لە 12 تا 19/11/ 2016 بە بەشداریی دەرهێنەری ئەو فیلمە ستار گوڵ و حشمەت نارنجی لە شاری بێدگووسزسز لە وڵاتی پۆڵۆنیا ساز دەكرێت . 

حشمەت نارنجی كوردە و خەڵكی سنەیە، وێنەگر و ئەكتەرە. فیلمی" 74" خەڵاتی باشترین فیلمی دیكۆمێنتاریی لە دووەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمە ئێرانییەكان لە زوریخ لە وڵاتی سویسرا، پێ بەخشراوە.

وشە/ شاخەوان شێخانی




وشە - وشه‌