رۆژ به رۆژ ته‌كنه‌لۆجیا له به‌ره‌وپێشچووندایه و رۆژانه كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا به‌رهه‌مه‌كانیان نمایش ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها كۆمپانیایه‌كی ئه‌مه‌ریكی ئه‌مڕۆ بۆ یه‌كه‌م جار تاكسی فڕیوی به‌سه‌ركه‌وتوویی تاقی كرده‌وه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
dailymail" بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه تاكسی فڕیوه‌كان ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، ئه‌ندازیارانی بواری ته‌كنه‌لۆجی ئه‌مه‌ریكی دوای ئه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی "ئێر به‌سیان" ته‌واو كرد كه تاكسییه‌كی فڕیوه، ئه‌مڕۆ بۆ یه‌كه‌م جار تاقیكردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر ئه‌نجام دا.
له تاقیكردنه‌وه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌م تاكسییه فڕیوه به‌ته‌واوه‌تی ده‌توانێت كاری گواستنه‌وه به‌ڕێی ئاسمانی‌دا ئه‌نجام بدات، هه‌روه‌ها خاوه‌نی پڕۆژه‌ی ئێر به‌سیش ده‌ڵێ، بڕیاره له ناوه‌ڕاسته‌كانی ساڵی داهاتوودا ئه‌م تاكسییه له چه‌ند وڵاتێك بفرۆشرێت و كاری پێ بكرێ ئه‌مه‌یش هه‌نگاوێكی گه‌وره‌یه بۆ دنیا و كاری گواستنه‌وه له هه‌موو وڵاتاندا.
ئه‌وه‌یش گوتراوه كه ئه‌م تاكسییه توانای فڕینی هه‌یه بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر، چونكه پاترییه‌كی به‌هێزی بۆ دانراوه، جگه له‌وه‌یش به‌خێراییه‌كی زۆر ده‌توانێت خه‌ڵكی بگوازێته‌وه، چونكه خێراییه‌كه‌ی ده‌گاته 100 میل له سه‌عاتێكدا.