رۆبۆتێكی بچووك بۆ ئاشكراكردنی شێرپەنجەی قۆڵۆن

:: PM:05:59:22/06/2019 ‌

تیمێكی نێودەوڵەتی رۆبۆتێكیان پەرە پێ دا لەسەر شێوەی كەپسوولێكی زۆر بچووكە و دەتوانرێت بۆ ناو قۆڵۆن ئاراستە بكرێت بۆ وێنەگرتنی وردی ناوپۆشەكەی بە تەكنیكی شەپۆڵی سەرووی دەنگ، ئەوەش بە مەبەستی پشكنینی قۆڵۆن و ئاشكراكردنی شێرپەنجە لە قۆناغێكی سەرەتاییدا.  

توێژینەوەكە لە بڵاوكراوەی " Science Robotics"ی هاتە بڵاوكردنەوە و باسی تاقیكردنەوەی ئەو ئامرازە نوێیەی لە ئاژەڵدا كرد و مەبەستیش لێی رزگاربوونە لە پشكنینی قۆڵۆن لە رێگای ناوبینەوە كە رەنگە ئازاربەخش بێت كە تەنێكی رەق لە رێگەی ریخۆڵەكانەوە بەرەو قۆڵۆن رەوانە دەكرێت، جیا لەوەی ئەنجامێكی وردتری هەیە، بەتایبەتی لەبارەی ئاشكراكردنی زووی گۆڕانی خانەكانی ناوپۆشی قۆڵۆن بۆ خانەی شێرپەنجەیی.

ئەو میكانیزمە نوێیە كە بە " Sonopill"، ناونراوە پشت تەكنیكی دەستكاریكردنی زیرەكانەی موگناتیسی دەبەستێت كە تەكنیكێكی زیرەكە بۆ ئاراستەكردنی كەپسوولی شەپۆڵە وردەكانی سەرووی دەنگ بۆ ئەنجامدانی وێنەگرتنێكی ورد و قووڵ لەناو لەشی مرۆڤدا. 

تیرەی كەپسوولەكە 21 میلیمەترە و دریچژییەكەی 39 میلیمەترە و بگۆڕی شەپۆڵی سەرووی دەنگ و لایتێك و كامێڕایەك و موگناتیسێكی هەڵگرتووە. لەوكاتەی تا ئێستە توێژینەوەكان خەریكی بچووككردنەوەی زیاتری كەپسوولەكەن.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل