كاركردنی زۆر تووشی چەندان نەخۆشیت دەكات

:: PM:06:34:22/06/2019 ‌

كۆمەڵەی دڵی ئەمەریكایی رای گەیاند كە كاركردن بۆ ماوەیەكی دوورودرێژ و بەردەوامبوون بەو شێوەیە بۆ زیاتر لە 10 ساڵی بەردەوام، مەترسی تووشبوون بە سەكتەی مێشك و نەخۆشی تر زیاد دەكات، وەك ماڵەپەڕی "ساینس دەیڵی"، بڵاوی كردەوە.

توێژەران هەستان بە شیكردنەوەی داتاكانی نزیكەی 143 هەزار فەرمانبەری فڕەنسایی تەمەنیان لە نێوان 18-69 ساڵ بوو و گەیشتنە ئەو ئەنجامەی كە ئەوانەی بۆ چەند سەعاتێكی دوورودرێژ كاریان كردووە و بۆ ماوەی 10 ساڵ زیاتر، مەترسی زیاتری تووشبوونیان بە سەكتەی مێشك بە رێژەی 45% لەسەرە زیاتر بە بەراورد بەوانەی بۆ سەعاتی كەمتر كار دەكەن.

كۆمەڵەكە ئاشكرای كرد كە كاركردن بۆ سەعاتی دوورودرێژ، واتە مانەوە لە نووسینگەی كار بۆ ماوەی زیاتر لە 10 سەعاتی رۆژانە و ماوەی 50 رۆژ بەلایەنی كەم لە هەفتەیەكدا.

زانایان دەڵێن پێویستیان بە توێژینەوەی زیاتر لەو بارەوە هەیە بۆ دووپاتكردنەوەی ئەو ئەنجامانە، لەوكاتەی ئەوان هۆكارەكەی هەروەها دەخەنە ئەستۆی كاركردنی نارێكخراو و كاری شەوانە و سترێسی كار كە بە شێوەیەكی نەرێنی كار دەكاتە سەر تەندروستی فەرمانبەران. 

پێشتر لە 2018 توێژینەوەیەكی تر ئاشكرای كرد كە ئەو كەسانەی زیاتر لە 45 سەعات لە هەفتەیەكدا كار دەكەن زیاتر ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشی شەكرە هەیە. 



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل