كۆمپانیای "شاومی"، له نوێترین به‌رهه‌میدا یه‌كێك له به‌هێزترین مۆبایله‌كانی گه‌یمه‌ری دروست كرد، ئه‌وه‌یش گوتراوه كه له ڕووی شاشه و كه‌ڤه‌ره‌كه‌یه‌وه زۆر كاری تێدا كراوه بۆ ئه‌وه‌ی بۆ گرتن ئاسان بێ و به شێوه‌یه‌كی ئاسووده به‌كاری بێنن.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
theverge" بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس نوێترین مۆبایلی گه‌یمه‌ر ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، ئه‌م مۆبایله نوێیه ناوی "Black Shark 2" و هێزێكی تایبه‌تی و خێراییه‌كی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری بۆ دانراوه كه ئه‌مه‌یش وای لێ كردووه له به‌هێزیترینه‌كان بێ.
كۆمپانیاكه‌یش له‌باره‌ی هێز و دیزاینه‌كه‌یه‌وه گوتوویه‌تی، ئه‌م مۆبایله دیزاینێكی تایبه‌تی بۆ كراوه له‌گه‌ڵ هێزێك كه بتوانێت كار به هه‌موو جۆره به‌رنامه‌یه‌ك و یارییه‌ك بكات به‌بێ خاوبوونه‌وه و كێشه، ئه‌وه‌یشی گوتووه كه ئه‌م مۆبایله خاوه‌نی ڕامی هه‌شت گێگابایته و میمۆرییه‌كه‌یشی 256 بۆ 512 گێگابایت زیاد ده‌كات، هه‌روه‌ها پرۆسێسته‌ری 2.8 گێگاهێرتزی بۆ دانراوه كه ئه‌مه‌یش خێراییه‌كی زۆر زیاد كردووه و نرخه‌كه‌یشی 599 دۆلاره.
"شاومی"، یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی چین بۆ دروستكردنی ئامێری ئه‌لیكترۆنی و لاپ‌تۆپ و مۆبایل، ئه‌و كۆمپانیایه بنكه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی ده‌كه‌وێته شاری "بیجینگ" و له شه‌شی نیسانی ساڵی 2010 دامه‌زراوه و یه‌كه‌م مۆبایلی زیره‌كی له ئابی 2011 دا خسته بازاڕه‌كانه‌وه و ئێسته‌یش یه‌كێكه له‌و كۆمپانیایانه‌ی كه ساڵانه و مانگانه مۆبایلی خاوه‌ن كوالێتی باش و به‌هێز ده‌خاته بازاڕه‌كانی دنیا.