به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای ئه‌پڵ بڕیاری دا بۆ ساڵی داهاتوو به‌هێزترین سیسته‌می ئینته‌رنێتی كه به 5G كارده‌كات بۆ ئایفۆن به‌كاری بێنێت.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
thesun" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له نوێترین كاری ئه‌پڵ ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، بڕیاره كۆمپانیای ئه‌پڵ بۆ ساڵی داهاتوو سیسته‌می ئینته‌رنێتی 5G بۆ نوێترین به‌رهه‌می دانێ كه ئه‌ویش ئایفۆن 11یه، به‌پێی ئه‌و ڕوونكردنه‌وانه‌ی له‌لایه‌ن كۆمپانیاكه‌وه گوتراوه ئه‌وه‌یه كه ئێسته كار له‌سه‌ر سیسته‌مه‌كه ده‌كه‌ن، جگه له‌وه‌یش ده‌یانه‌وێت بۆ ساڵی داهاتوو له‌گه‌ڵ مۆبایله نوێیه‌كه‌یاندا سیسته‌مه‌كه‌یش فه‌راهه‌م بكه‌ن.
پێشووتر وا بڕیار بوو كه ئه‌و سیسته‌مه ئه‌مساڵ بۆ ئایفۆن به‌رده‌ست بێ، به‌ڵام به هۆكارێكی نادیار كۆمپانیاكه دوای خست بۆ ساڵی داهاتوو، هه‌روه‌ها به‌شێك له سه‌رچاوه‌كانی تر له كۆمپانیای ئه‌پڵ ده‌ڵێن، له‌وانه‌یه ساڵی 2021 یان 2022 سیسته‌مه‌كه به‌كاربێنین، ئه‌مه‌یش تا ئێسته نادیاره.
كۆمپانیای ئه‌پڵ له ساڵی 1976 له لایه‌ن ستیڤ وۆزنه‌یك و ستیڤ جۆبس له ئه‌مه‌ریكا دامه‌زرا و له ساڵی 1984 ئه‌پڵ ده‌ستی به فرۆشتنی كۆمپیوته‌ر كرد، هه‌روه‌ها له ساڵی 2010 ئه‌پڵ ده‌ستی به فرۆشتنی ئایپاد كرد، له‌گه‌ڵیدا له ساڵی 2011 ئایپاد دوو خرایه روو و له ساڵی 2012 ئایفۆنی پێنج و ئایپادی مینی خسته بازاڕه‌وه و له‌و كاته‌وه ئه‌پڵ به یه‌كێك له كۆمپانیا زلهێزه‌كانی دنیا ده‌ناسرێت.