ئاسانترین ڕێگە بۆ گەورەکردنی مەمک

:: PM:04:15:10/01/2017 ‌


نەشتەرگەرییەكانی گەورەكردنی سینگی ئافرەت، بەشێوەیەكی خێرا بڵاو بووەتەوە، بەشێوەیەك زۆرێك لە خانمان خوازیارن ئەنجامی بدەن تا بگەن بەو قەبارەیەی كە چەند ساڵە خەونیان پێوە بینیوە، بەبێ گوێدانە كاریگەرییە تەندروستییەكانی، بۆیە لە بەرامبەردا، پسپۆڕان هەمیشە هەوڵ دەدەن كە ژنان بگەڕێننەوە سەر ڕێگەی سروشتی و بەبێ پەنابردن بۆ هیچ جۆرە نەشتەرگەرییەك.

چەند ڕێنمایییەك هەیە كە خانمان ئەگەر جێبەجێی بكەن، دەتوانن بگەن بەو قەبارە سینگەی خۆیان پێیان خۆشە، بەبێ ئەوەی ناچار بن تووشی نەشتەرگەری ببن. لێرەدا ئەو ڕێنمایییانە دەخەینە ڕوو:

رێنمایی یەكەم: مەشقی ڕۆژانە

ئەم ڕێنمایییانە، بەشێوەیەكی زانستی دانراون و دەبنە هۆی گەورەبوونی سینگی خانمان بەبێ ئەوەی هیچ زیانێكی پێ بگەیەنێ:
1- سووڕانی قۆڵی ڕاست بە شێوەی میلی كاتژمێر و سووڕاندنی دەستی چەپیش بە هەمان شێوە بۆ هەشت جار، پاشان هەمان كار بە پێچەوانەی میلی كاتژمێر دووبارە بكەرەوە.

2- پاڵكەوە و قاچت لەسەر ئەژنۆ دانێ و بەیەكییەوە بنووسێنە، بە هەردوو دەستت شتێكی سێ كیلۆیی بگرە و لە ڕێكی سینگت بۆ ماوەی چەند خولەكێك كە لە سێ خولەك زیاتر نەبێ ڕایگرە، پاشان دەست دانێ بۆ پشوو، دیسان دووبارەی بكەرەوە. ئەم كردارە بەپێی ماندووبوون و توانای خۆت ڕۆژانە ئەنجام بدە.

3- بە پێوە لە نزیك دیوارێك بوەستە و هەردوو دەستت بەرەو دیوارەكە ببە وەك بڵێی پاڵی پێوە دەنێی، بەشێوەیەك كە پشتت تەنیا كەمێك بچەمێتەوە. ئەم كردارەش چەند جارێك دووبارە بكەرەوە.



4- هەڵگرتنی دوو تەنی قورس كە هەمان قەبارەیان هەبێ. پاڵكەوە و پێیەكانت با لەسەر ئەژنۆ بێت (وەك ڕاهێنانی یەكەم)، دەستەكانت بۆ لا تەنیشتەكانن ببە و دیسان بەرزی بكەرەوە تا ئاستی سینگت. ئەم ڕاهێنانەش ڕۆژانە بەپێی ماندووبوونی خۆت بیكە.



5- شناوكردن كە جگە لە سوودەكانی بۆ هەموو جەستە، هۆكاری گەورەبوونی سینگیشە.



جگە لەم ڕاهێنانە، هەركەس بتوانێ بچێت بۆ هۆڵێكی لەشجوانی، لەوێ چەندان جۆر ڕاهێنانی مەشقی سینگی لێیە كە دەتوانێ ئەنجامیان بدات.

ڕێنمایی دووەم: خواردن و كرێمەكان
ئەمانەش بەشێكن لەو خواردنانەی كە كاریگەریی لەسەر گەورەبوونی سینگ دەكەن و هیچ زیانێكی تەندروستیشیان نییە:
1- هێل، زۆر كەس دەیكاتە ناو چا، زۆر كەسی لەناو برنج و خواردنی تر دەیخۆن، جگە لە سوودەكانی بۆ خوێن، بەهۆی ئەوەی كە پڕییەتی لە مادەی "ئەسترۆجین" دەبێتە هۆی گەرەبوونی سینگ، دەشتوانی ئەو كرێمانەش بەكار بهێنی كە لە ڕێگەی چەوركردنەوە سینگ گەورە دەكات و لە هێل دروست كراوە.
2- كونجی و ناوكی ترێ، ئەوانیش پڕن لە مادەی "ئەسترۆجین" كە بۆ گەورەبوونی سینگ باشن.
3- شۆربای مریشك، یەكێكە لە خواردنە باشەكان بۆ گەورەبوونی سینگ. كاتێك مریشك لێ دەنێی، با شۆرباكەی پڕ بێت لە سەوزە، تێكەڵكردنی چەند جۆرێك سەوزە لەگەڵ ئاوی مریشك، كارگەریی زۆری هەیە.
4- فینۆكریك، مادەیەكەی ڕووەكییە و زۆر ئەستەم دەست دەكەوێ تا بتوانی تێكەڵی خواردنی بكەی، ئەگەر دەستت كەوت، ڕۆژی سێ دەنكی لێ بخۆ. ئەو ڕووەكە ئەوەندە كاریگەریی هەیە بۆ گەورەبوونی سینگی ئافرەت، تەنانەت لە پێناسەكەیدا پێی دەگوترێ، ڕووەكی خۆشەویستی كچان. لە دەرمانخانەكان ئەگەر كرێمت بینی لەسەری نووسرابوو لە رووەكی "فینۆكریك" دروست كراوە، بەكاری بهێنە و باشتری كاریگەریی دەبینی.

بەشێوەیەكی گشتی، ئەمانە بەشێكن لە ڕێگە سروشتییەكانی گەورەكردنی سینگ بەبێ ئەوەی هیچ كاریگەرییەكی خراپ لەسەر جەستە دروست بكات.

سەرچاوە: سەقیف نەفسەک


وشە - چاوان هێرش