ئێوارەی ئەمڕۆ شهموو 22ى حوزهیران، لە شارۆكهى کۆیە، دوو برا دوای دەمەقاڵێی نێوانیان، دەبێتە شەڕیان و یەکێکیان ئەوی تریان دەکوژێت و بكوژهكه ڕادهكات.
عەلی عەبدوڵا بەڕێوەبەری پۆلیسی كۆیە لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ "وشه" ئاشكراى كرد، لە شەڕەکەدا چەك بەکار هاتووە و کەسێك تەقەی لە برا تهمهن 33 ساڵیەکەی خۆی کردووە و کوشتوویەتی.
زیاتر گوتى، "تۆمەتبارەکە ڕای کردووە و تا ئێسته نهگیراوه، بەڵام هێزەکانی پۆلیس بەدوای دۆزینەوە و گرتنیدا دەگەڕێن، بە گووتەی کەس و کارەکەیانیش کێشەکە لەسەر موڵك و زەوی زار سەریهەڵداوە، کێشەیان کەوتووەتە نێوان و کوژراوەکە تەمەنی 32 ساڵە و بکوژیش هەڵهاتووە".
ڕای گەیاند، ڕووداوهكه لە گوندی "شیوی ساماڵ" كە دەكەوێتە نێوان كۆیە و شارهدێی شۆڕش ڕوویداوه، لەسەر پوش و پەڵاش دروست شهڕیان بووه، كوژراوهكه ناوى (فەرهاد یوسف عەزیز)ه لە دایكبوی 1987ه.
ڕوونیكردهوه لێكۆڵێنەوەكانیان لە ڕووداوەكە بەردەوامە و ئێسته لە هەوڵی گرتنى بكوژەكەدان.