سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، جارێكی تر ده‌ستی به هه‌ڕه‌شه‌كانی بۆ سه‌ر ئێران كرده‌وه، دوای ئه‌وه‌ی ڕای گه‌یاند له دوا خووله‌كه‌كاندا ڕایان گرتووه و گوتی، ته‌نیا دوامان خستووه و هه‌ر لێیان ده‌ده‌ین.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م (23ی حوزه‌یران) دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، وه‌ك هه‌میشه له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له توویته‌ر، نووسی: من نه‌مگوتووه له لێدانی ئێران پاشگه‌ز بووینه‌ته‌وه، وه‌ك چۆن هه‌ندێك به هه‌ڵه تێی گه‌یشتوون، من ته‌نیا جێبه‌جێكردنه‌كه‌یم له‌م كاته‌دا دواخستووه.
پێشتر تره‌مپ ڕای گه‌یاندبوو، واشنتن هێندی نه‌مابوو شه‌وی هه‌ینی، هێرشێكی سه‌ربازی به‌ره‌و ئێران ببات، به‌ڵام به 10 خووله‌ك پێش جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه، هه‌ڵمان وه‌شانده‌وه، ته‌نیا بۆ پاراستنی ژیانی هاووڵاتیان.
ڕۆژی هه‌ینی تره‌مپ له توویته‌ر گوتبووی، ئێرانییه‌كان فڕۆكه‌یه‌كی ئێمه‌یان خسته خواره‌وه كه له‌سه‌ر ئاوێكی هاوبه‌شی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ڕۆیشت، ئێمه‌ش ئاماده‌بووین هه‌ر شه‌وێ وه‌ڵامیان بده‌ینه‌وه و له سێ شوێنی جیاواز لێیان بده‌ین، به‌ڵام كاتێك پرسیم چه‌ند كه‌سی سڤیل پێوه ده‌بێ؟ یه‌كێك له جه‌نه‌ڕاڵه‌كان پێی گوتم، 150 كه‌س. هه‌ر بۆیه پێش 10 خووله‌ك له‌و هێرشه، ڕام گرت، گوتم ئه‌و هه‌موو قوربانییه له‌به‌ر فڕۆكه‌یه‌ك شایه‌نی نییه، په‌له‌مان نییه له وه‌ڵام دانه‌وه.
ئه‌و لێدوانه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، وا خوێندرایه‌وه كه واشنتن له لێدانی ئێران پاشگه‌ز بووه‌ته‌وه، بۆیه له دوێنێوه خه‌ریكی توویته بۆ ئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنێ ئه‌وان هێشتا له‌سه‌ر بژاری خۆیانن. شه‌وی ڕابردوو نووسی:تا ئێسته‌یش بژاره‌ی به‌كارهێنانی هێزی سه‌ربازی له دژی ئێران هه‌ر هه‌یه و دووپاتی كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ی كار بۆ سه‌پاندنی سزای زیاتر ده‌كات.
ئه‌وه‌شی گوت: ئامانجی سزاكانی سه‌ر ئێران رێگریكردنه له بوونی به خاوه‌ن چه‌كی ئه‌تۆمی، وه‌ك "رۆیته‌رز"، باسی لێوه كرد، ئاماژه‌ی كرد كه روو له سه‌یرانگای كه‌مپ دێڤید ده‌كات بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی ئێرانه‌وه، بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و لایه‌نانه دیاری بكات كه به‌شدارن له‌و گفتوگۆیانه.
مایگ پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا دوێنێ شه‌موو گوتی: ئێمه چاودێریی ئه‌و په‌ستانه ئابوورییه ده‌كه‌ین كه خستوومانه‌ته سه‌ر ئێران بۆ ئه‌وه‌ی بزانین تا چه‌ند كاریگه‌ری هه‌یه و ئه‌وان واز له توندوتیژی و ده‌ستوه‌ردان له كاری دیبلۆماسی ده‌هێنن و گوتی: به‌رده‌وام ده‌بین تا كاتی خۆی دێت و ئه‌گه‌ر ئێران وازی هێنا و ڕێگه‌ی دیبلۆماسی گرته به‌ر، ئه‌و كاته خۆیان ده‌بێ بزانن چۆن پێوه‌ندیمان پێوه ده‌كه‌ن.
ئێران، دوای ئه‌وه‌ی بینی ئه‌مه‌ریكا بڕیاری داوه لێی نه‌دات، زمانی گوته‌كانی جارێكی كرد زبرد كرده‌وه، هه‌ر ئه‌مه‌یشه وای كرد تره‌مپ ده‌ست به هه‌ڕه‌شه بكاته‌وه.
دوێنێ شه‌موو سه‌رتیپ ئه‌بولفه‌زلی شكارچی گوته‌بێژی باڵای هێزه چه‌كداره‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران، ڕای گه‌یاند، یه‌ك فیشه‌ك به‌ره‌و ئێران بته‌قێندرێ، هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی له ناوچه‌كه گڕ ده‌گرێ، ئه‌گه‌ر دوژمن به تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی ده‌ست به هێرش بكه‌ن، ئه‌وه به دڵنیایییه‌وه ئه‌نجامیان باش نابێت.
هه‌فته‌ی پێشوو كه به‌رده‌وام تره‌مپ هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌كرد، ئێران شێوازی گفتوگۆكانی گۆڕی و نه‌رمی كرده‌وه. حه‌سه‌ن رووحانی، سه‌رۆكی كۆماری ئێران ڕای گه‌یاند، ئێمه شه‌ڕ له‌گه‌ڵ هیچ وڵاتێك به‌رپا ناكه‌ین، وێڕای ئه‌و هه‌موو هه‌وڵه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌یدا بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه له دنیا داببڕێین و هه‌رچه‌ند ویستیان ئێران گۆشه‌گیر بكه‌ن، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون.
ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ماوه‌ی زیاتر له مانگێكه له گرژی و ئاڵۆزییه‌كی زۆردایه و داهاتووشی ناڕۆشنه، جه‌مسه‌ری سه‌ره‌كیی گرژییه‌كه‌ش ئێران و سعوودیه نییه، به‌ڵكوو ڕاسته‌وخۆ ئه‌مه‌ریكا خۆی جه‌مسه‌ری به‌رانبه‌ری ئێرانه، ئه‌مه‌ش جه‌نگی سه‌ر عێراق و له‌ناوبردنی ڕژێمی سه‌ددام به‌بیری خه‌ڵك ده‌هێنێته‌وه.
له مانگی ئایاری ڕابردوو، سوپای ئه‌مه‌ریكا به‌ره‌و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست جووڵه‌ی كرد، دوای ئه‌وه‌ی زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كان ئاشكرایان كردبوو، ئێران مووچه‌كی بالیستیی كورتمه‌ودای له‌سه‌ر كه‌شتییه‌كانی كه‌نداو داناوه و ئامانجیش هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و كه‌شتییه بازرگانییه‌كانی ناوچه‌كه بووه.
واشنتن له‌م هه‌ڵمه‌ته‌یدا، فڕۆكه‌هه‌ڵگری "ئه‌براهام لینكۆڵن"ی له‌گه‌ڵ خۆی هێنا كه هه‌ڵگری چه‌ندان فڕۆكه‌ی سه‌ربازیی وه‌ك B52 و مووشه‌كی دوورمه‌ودایه، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵیدا هه‌زار و 500 سه‌ربازی نارد كه ئه‌ركیان به‌رگرییه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، وه‌ك چۆن دۆناڵد تره‌مپ كاتی هێنانی ئه‌و فڕۆكه‌هه‌ڵگره ڕای گه‌یاندبوو.
ئه‌و بارگرژییه‌ی نێوان واشنتن و تاران، گه‌یشتووه‌ته لووتكه و به ته‌واوی لای خه‌ڵك ئه‌گه‌ری هێرشی سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئێران بووه‌ته باس و چاوه‌ڕوانی، به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی سوپای پاسداران خرایه لیستی تیرۆر و وه‌ك ڕێكخراوێكی تیرۆریستیی بیانی له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه هه‌ژمار كرا، ئه‌و ڕێككه‌وتنه ناوكییه‌ی ساڵی 2015 ئێران و وڵاتانی زلهێز واژوویان كرد واشنتن لێی پاشه‌كشه‌ی كرد، هه‌روه‌ها زیادكردنی سزا ئابوورییه‌كان و فرۆشتنی زیاتری چه‌ك به سعوودیه و ئیمارات و ناردنی كه‌شتیی فڕۆكه‌هه‌ڵگری سه‌ربازیی لینكۆڵن بۆ كه‌نداو و ناردنی هه‌زار و 500 سه‌رباز و زۆری تر.