زۆرێك له ژنان له‌دوای ئاهه‌نگ و خۆڕازاندنه‌وه بۆ بۆنه تایبه‌ته‌كان بیریان هاتووه‌ته‌وه كه ئه‌سیۆتنی لێكردنه‌وه‌ی بۆیه‌ی نینۆكیان تێیدا نه‌ماوه و ناشتوانن به‌و كاته ده‌ستی بخه‌ن، ئه‌مه كێشه‌یان بۆ دروست ده‌كا و زۆر جار نینۆكیان ده‌ڕووشێنن تا بۆیه لێ بكه‌نه‌وه.
ماڵپه‌ڕی
لبنان24 بابه‌تێكی ژنانه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه، چه‌ند ڕێیه‌كی سروشتی و باش پشانی ژنان ده‌دات، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌سیتۆنیان ده‌ست نه‌كه‌وت به ئاسانترین شێوه بۆیه‌ی نینۆكه‌كانیان لێ بكنه‌وه.
_ ده‌توانیت كه‌مێك له بۆنبڕی ئاره‌قه "موعه‌ته‌ر" بده‌ی له بۆیه‌كه و به پارچه لۆكه‌یه‌ك بیسڕیت.
_ كه‌مێك بۆیه‌ی نینۆك به فڵچه تایبه‌تییه‌كه‌ی خۆی بده‌ی له‌سه‌ر بۆیه‌ی سه‌ر نینۆكه‌كه‌ت و بیسڕیت.
_ سركه‌ی لیمۆ یان هه‌ر میوه‌یه‌كی تر ده‌توانیت به‌كاربێنیت، كه‌مێك له‌و سركه‌یه بخه سه‌ر پارچه لۆكه‌یه‌ك و له نینۆكتی بخشێنه.
_ سپرای ڕاگری قژ ده‌توانێت به هه‌مان شێوه بۆیه‌ی نینۆكت لێ بكاته‌وه، به‌ڵام ده‌بێت به توندی په‌ستانی بخه‌یته سه‌ر و لۆكه‌ی لێ بده‌یت تا لێ ببێته‌وه.
_ بۆن "عه‌تر"یش ده‌بێته هۆی لێكردنه‌وه‌ی بۆیه‌ی نینۆك و هیچ بۆشایی و كه‌لێنێكیشی پێوه ناهێڵێت.