لیژنەی كشتوكاڵی پەرلەمان مژدە بەجووتیاران دەدەن

:: PM:02:17:23/06/2019 ‌

ئەمڕۆ لیژنەی كشتوكاڵی پەرلەمانی كوردستان دەستیانكرد بە بەسەركردنەوەی بنكەوسایلۆكانی تایبەت بە وەرگرتنی گەنمی جووتیاران لەهەرێمی كوردستان.

ئەمڕۆ یەکشەم 23ی حوزەیران، یاسین خزر ئەندامی لیژنەی كشتوكاڵ لە پەرلەمانی كوردستان بۆ "وشە" ئاشكرای كرد، پاش وەرگرتنی ئەو رێژە دیاری كراوە بۆ وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی كوردستان هەوڵمان داوە رێژەی وەرگرتنی گەنم زیاد بكرێ.

زیاتر روونی دەکاتەوە، لیژنەی كشتوكاڵی بەغدا ئاگاداریان كردینەوە لە رێگەی فرۆكەوە زانیومانە لە كوردستان دەغڵودانی باش بەرهەم دەهێنرێت .

"قەرزی ساڵانی رابردووی جووتیاران كە لای حكوومەتی ناوەندە دەدرێتەوە پێیان، ئەوەش بەڵێنێكە ئێمە بە جووتیارانی دەدەین، پاش ئەوەی بەڵێنمان لە حكوومەتی ناوەند وەرگرتووە" یاسین خزر وای گوت.

هاوکات ئیسماعیل محەمەد، بەرپرسی بەشی خزمەتگوزاری لە كشتوكاڵی گەرمیان بۆ "وشە" ئاشكرای كرد، لەرۆژی رابردووەوە گەنم لە جووتیاران وەردەگیرێت و پرۆسەكە زۆر بە باشی بەرێوەدەچێ.

دووپاتی دەکاتەوە، ئەمساڵ بۆ ماوەی 10 رۆژ وەرگرتنی گەنم لە جووتیاران دواكەوت، بەڵام هەوڵەكانمان چڕ كردۆتەوە زۆرترین جووتیاری گەرمیان گەنمەكانیان رادەست بكەن .

بەرپرسی بەشی خزمەتگوزاری لە كشتوكاڵی گەرمیان ئاشکرای دەکات، زیاتر لە 150 هەزار تۆن گەنم لە گەرمیان بەرهەم هێنراوە.

لیژنەی كشتوكاڵی پەرلەمانی كوردستان، پاش گەرمیان ناوچەكانی تری هەرێمی كوردستان بەسەر دەكەنەوە بۆ وەرگرتنی گەنم.

گەرمیان/ سەبری هۆرێنی



وشە - هیدایه‌ت جان